به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێزان دادوه‌رانی ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، پێنج خولهك بێده‌نگی وه‌ك رێزگرتن له گیانی پاكی قوربانیانی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌ك هه‌موو ساڵێك ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕه پێنج خولهك بێده‌نگی ده‌نوێنێ، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
هه‌رێمی كوردستانیش بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی قوربانیان و به‌ركه‌وتووانی ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبره، پێنج خولهك بێده‌نگیان نواند