له به‌رده‌وامی زنجیره دانیشتن و كۆبونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به پێداچوونه‌وه به سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و باشتر كردنی ره‌وشی دادپه‌روه‌ری، ئه‌مڕۆ دانیشتنی دووه‌م له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی و نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌كانی داواكاری گشتی له پارێزگاكانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له هه‌رێم و ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهاته‌ی داواكاریی گشتی له هه‌رێمی كوردستان و یاسای داواكاری گشتی كرا و چۆنیه‌تی رێكخستنی هه‌یكه‌لیه‌ت و ئاماده‌كردن و هه‌مواركردنی پرۆژه یاسای داواكاری گشتی خرایه روو.
له‌وباره‌یه‌وه، باس له دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كرا كه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه به تێروته‌سه‌لی باسی لێوه‌كرا، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م مه‌رجه‌ع و سه‌رچاوه‌ی داواكاری گشتی كه ئایا سه‌ر به چ لایه‌نێك بێت و ئایا ئێستا كه وه‌ك هه‌یكه‌لیه‌ت سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی دادیش سه‌ر به لایه‌نی جێبه‌جێكاره واتا حكومه‌ت یانیش به ته‌واوی بخرێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێم هه‌روه‌ك چۆن له ده‌ستوردا ئاماژه‌ی پێكراوه كه داواكاری گشتی پێكهاته‌یه‌كه له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و نوێنه‌رێكیشی له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نوێنه‌رایه‌تی داواكاری گشتی ده‌كات. هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری دیكه‌ش جۆری یاسای داواكاری گشتی و چۆنیه‌تی داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سیسته‌می دادوپه‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بگونجێت و به شێوه‌یه‌ك بێت كارا‌و ئه‌كتیڤ و رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌روه‌ك چۆن له یاسا دیاركراوه پێ بدرێت.
سه‌باره‌ت به‌و دوو ته‌وه‌ره، لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه كه نوێنه‌ر و سه‌رۆكی ژماره‌یه‌ك رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش تێدا ئاماده‌بوون، به گشتی باس له‌وه كرا كه داواكاری گشتی هه‌روه‌ك له ناوه‌كه‌ی دیاره و سه‌رچاوه‌ی گه‌له‌و نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كات بۆیه پێویسته له یاسای نوێ‌دا به شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤ و كارا رۆڵی خۆی بگێرێت و هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واویش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌شی هه‌بێت ئه‌ویش به ئامانجی زیاتر سه‌رخستنی یاسا‌و یاساپه‌روه‌ری و به‌جێ گه‌یاندنی دادپه‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستان هاوشان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و لایه‌نه‌كانی دیكه.
ئه‌و دانیشتنه به ناوی (پێكه‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی سیسته‌می دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان – عێراق) بوو كه به چاودێری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و به هاوكاری هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و تۆڕی دادپه‌روه‌ری زیندانیه‌كان و رێكخراوی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی نه‌رویجی و یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان و هه‌روه‌ها به هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی NPAی نه‌رویجیه‌و له ماوه‌كانی داهاتووش ئه‌و زنجیره دانیشتنانه له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت تا گه‌یشتن به شێواز و نهخشهرێیهكی هاوبه‌ش بۆ سازكردنی كۆنگره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و گه‌شه‌كردن و گۆڕینی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان.