فه يسبووك

ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری

الخميس أيلول 9 2021 - 08:37
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ده‌ستپێكردنی وه‌رزی پشووی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند


18/06/2014
863 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌



له‌ نووسراوێكدا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردنی پشووی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ له‌ رێكه‌وتی 1/7/2014 راگه‌یاند.
له‌و نووسراوه‌دا هاتووه‌ كه‌ پشت به‌ حوكمی ماده‌ /8 له‌ یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره‌ 23 ساڵی 2007 پشووی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ له‌ رێكه‌وتی 1/7/2014 ده‌ست پێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ وه‌رگرتنی هه‌ندێ كێشه‌و داواكاریی به‌ په‌له‌ ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ كاروباری شارستانی و بازرگانی و باری كه‌سینه‌وه‌ هه‌یه‌ و به‌ كێشه‌و داوای به‌ په‌له‌ داده‌نرێن و     ژماره‌ی ئه‌و داوایانه‌ 16 داواكارین و جگه‌ له‌و داواو كێشانه‌ی كه‌ ئاماژه‌ پێكراون دادگا ده‌توانێت داواكانی دیكه‌ش ببینێت ئه‌گه‌ر بۆ دادگا ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ دواخستنی داواكه‌ زیان ده‌كه‌وێته‌وه‌ یانیش هه‌ردوو لایه‌نی داواكه‌ داوای دادبینی له‌ كاتی پشووی دادگاكان بكه‌ن یانیش داواكه‌ گه‌یشتبووه‌ قۆناغی كۆتایی.
هه‌روه‌ها له‌ برگه‌ی كۆتایی نووسراوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا هاتووه‌ كه‌ گشت مامه‌ڵه‌كانی دادگا له‌ كاروباری ئاسایی خۆیان له‌ كاتی پشووی دادگاكان به‌رده‌وام ده‌بن.
ده‌قی نووسراوه‌كه‌...


Download File