بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌میی لیكۆڵهرهوهی دادوه‌ری بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ دانانی ده دادوه‌ر و سه‌د لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری وه‌ك حاڵه‌تی ئاماده‌باشیی بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ ده‌ست به‌كار بوون له‌و ده‌سته‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویان كرده‌وه كه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی هه‌رێم هه‌یه كه ئه‌ویش كه‌مبوونی ژماره‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه دادوهرییهكانه، بۆیه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستنیشان كردنی دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی راگه‌یاند و ئێستاش چاوه‌ڕێی ده‌سته‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی پێویستی دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌رییان پێ رابگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها پێش ماوه‌یه‌كیش بڵاو كرایه‌وه كه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به دامه‌زراندنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری هه‌یه و دواتر پرۆژه یاسایه‌كیان پێشكه‌ش كرد بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادمه‌زراندنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه، بۆیه بووه جێی ره‌خنه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دواتر پرۆژه یاساكه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم واژۆی نه‌كرا. بۆیه دوای دانیشتنێكی نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بڕیاری دا ده دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و سه‌د لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری بخرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه له هه‌ر چوار ناوچه‌ی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌و له پێناو په‌له‌كردن له جێبه‌جێ كردنی یاسای ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری داواشی كردووه كه چاوه‌ڕێ ئه‌وه ده‌كات به زووترین كات ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره‌ی پێویست ده‌ست نیشان بكات و شوێنی كاركردنیش بۆ لێكۆڵه‌ره‌وه دادوه‌رییه‌كان زامن بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به كار بن
ده‌قی نووسراوه‌كه: