|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان بێجگه له دادگای گه‌رمیان كۆتاییان به مانگرتن هێنا
29/04/2015
1479
جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و سه‌رجه‌م دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێم بێجگه له سه‌رۆكایه‌تی دادگای گه‌رمیان كۆتاییان به‌و مانگرتنه هێنا كه دوێنێ رایانگه‌یاندبوو.
به‌ڕێز دادوه‌ر ئومێد موحسن محه‌مه‌د ئه‌مین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و په‌ك نه‌كه‌وتنی ئیشوكاری هاووڵاتیان كۆتایی به‌و مانگرتنه ده‌هێنن كه دوێنێ رایانگه‌یاندبوو به‌ڵام ته‌نیا سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان له مانگرتنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی رووداوی هه‌لكوتانه سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی دادگای كه‌ركوك گه‌رمیان یه‌كلا ده‌بێته‌وه
|