|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت
28/05/2015
4621
جار خوێندراوه‌ته‌وه
بڕیاره رۆژی هه‌ینی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ساز بكرێت.
دوای زنجیره‌یه‌ك سمینار‌و كۆنفرانسی تایبه‌ت به پێشخستنی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان كه له‌گه‌ڵ ته‌واوی چین و لایه‌نه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان سازكرا، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری دا كۆنگره‌ی یه‌كه‌می خۆی ببه‌ستێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 29/5/2015 ئه‌و كۆنگره‌یه له هۆڵی هۆتێل شیراتۆن ساز ده‌كرێت كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له كۆنگره‌كه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر میوانی ناوخۆیی و عێراقی و بیانی به‌شداری ده‌كه‌ن و له چه‌ندین پانێلی جیاجیا كۆی سیسته‌می دادوه‌ری ده‌خرێته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌و بڕیار له‌باره‌ی گۆڕانكاریی و هه‌مواره پێویسته‌كان بۆ یاسا جیاجیاكان بدرێت.
|