به‌ناوی (كۆنگره‌ی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان) یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و د. مه‌دحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق و جه‌عفه‌ر ئیبراهیم جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و ژماره‌یه‌ك وه‌زیرو په‌رله‌مانتار و دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و ژماره‌یه‌كی زۆر دادوه‌رو داواكارانی گشتی و نوێنه‌رانی لێكۆڵه‌رانی دادوه‌ری و نوێنه‌رانی رێكخراوه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ستی به یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی كرد.
له سه‌ره‌تادا وته‌ی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق خوێنرانه‌وه. له وته‌كانیاندا، ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه دووپات كرده‌وه‌و راشیانگه‌یاند به به‌رچاوگرتنی ئه‌و بارودۆخه ئه‌منیه‌ی كه ئێستا به هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ستنی كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ره‌و پێشخستنی سیسته‌می دادوه‌ری و له ئه‌نجامیشدا به‌هێزكردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه.
دواتر وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان خوێنرایه‌وه. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له وته‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر هۆكاره پێویسته‌كان بۆ سازكردنی كۆنگره‌یه‌كی له‌و جۆره‌و پێویستی هه‌ماهه‌نگیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌وه تاده‌گاته ته‌واوی رێكخراوه یاسایی و مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری باسی چه‌ندین خاڵی كرد كه پێویسته له ئه‌نجامی گفتوگۆكانی ئه‌و كۆنگره‌یه به‌دی بكرێن.
دواتر له‌لایه‌ن مافپه‌روه‌ر شوان سابیر، كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كۆڕ و سمینار‌و كۆنفرانسانه پێشكه‌ش كرا كه له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم سازكرا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و رێكخراوه‌كانی ئاماده‌كاری كۆنگره‌كه.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز دادوه‌ر ئومێد موحسن محه‌مه‌د ئه‌مین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن سازكرد. له كۆنگره‌كه‌دا زانیاری زیاتر له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی ده‌ستپێكی بیرۆكه‌ی سازكردنی كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و پێویستیه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه بۆ ئه‌و قۆناغه له‌لایه‌ن وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خرایه‌ڕوو و دواتر وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانان درایه‌وه.
له به‌شی دووه‌می كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له رۆژی یه‌كه‌م، گفتوگۆی پانێله‌كان ده‌ستپێكرا.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا سێ پانێلی جیاجیا له‌سه‌ر بابه‌تی جیاجیا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه خرانه روو و گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لیان له‌باره‌یه‌وه كرا.پانێلی یه‌كه‌م كه گروپی (A) بوو سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم و یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ستراكتۆری ئه‌و پرۆژانه بوو. له پانێله‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كی پراكتیكیانه بۆ یاسای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و یاساكانی دیكه كرا‌و له‌و ڕووه‌وه پلانی چاكسازی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ئه‌زمونی چه‌ند وڵاتێك كه پێشتر شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و رێكخراوه‌كانی رێكخه‌ری كۆنگره‌كه سه‌ردانی كردبوون، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و چۆنیه‌تی سوودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی ئه‌وان و گونجاندنی له‌گه‌ڵ ئه‌زمونی لێره گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا. ئه‌و پانێله له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دیكه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌و تێهه‌لچوونه‌وه به‌ڕێوچوو و دواتر ده‌رگای پرسیار و گفتوگۆی كراوه كرایه‌وه له‌نێوانیان كه تا چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو و لایه‌نه‌كان به‌و گفتوگۆیه چه‌ندین راسپارده‌و رێنماییان تۆمار كرد بۆ جێگیركردنیان له بڕیاره‌كانی كۆنگره.
به هه‌مان شێوه پانێلی گروپی (إإB)یش به‌ڕێوه‌چوو كه تایبه‌ت بوو به بواری داواكاری گشتی وه‌كو جومگه‌یه‌كی دادوه‌ری. له‌و پانێله‌ش كه به به‌شداری ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و په‌رله‌مانتاران و دادوه‌رانی پێداچوونه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی تێر‌و ته‌سه‌ل كرا، سه‌باره‌ت به یاسای داواكاری گشتی له هه‌رێم و رۆڵی داواكاری گشتی و هه‌مواركردنی ماده یاساییه‌كان كه پێویستیان به هه‌مواركردن هه‌یه بۆ پێشخستنی زیاتری ئه‌م بواره. ئه‌م پانێله‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێم و نوێنه‌ری كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ندامێكی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
پانێلی سێیه‌م، تایبه‌ت بوو به پرسی رابه‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌بردن و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندن و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی تواناكان كه له‌لایه‌ن دادوه‌ر له‌تیف مسته‌فا په‌رله‌مانتاری پێشوو و دادوه‌ری دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی و د. دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیری پێشووی خوێندنی بالا‌و سه‌رۆكی سه‌نته‌ری میری و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی لوبنان به‌ڕێوه‌چوو كه تێیدا باس له رابه‌رایه‌تی كارگێری بۆ به‌ره‌و پێشبردنی خزمه‌تگوزاری و سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندن و پێویستیه‌كانی راهێنان به ئاراسته‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری وه‌ك نمونه كرا.
له پانێله‌كانی دیكه په‌یوه‌ندی جومگه‌كانی دادوه‌ری له‌نێوان سه‌ربه‌خۆیی و ته‌واوكردنی رۆڵ و ئه‌رك و به ئاراسته‌ی چاكسازی بوو و هه‌روه‌ها توانا مرۆییه‌كان و به‌دواداچوونی تواناكان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان و راهینانه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكان و هه‌روه‌ها پرسی به ئه‌لیكترۆنی كردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌زمونی عێراق وه‌ك بانكی زانیاری یاساكان و هه‌روه‌ها وڵاتانی جیهان له‌و بواره‌دا تاوتوێ كران.
له‌و شه‌ش پانێله‌دا كه له‌لایه‌ن دادوه‌ران و په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری و نوێنه‌رانی رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆیه‌كی كراوه‌و تێر‌و ته‌سه‌ل كران و په‌نجه خرانه سه‌ر كه‌موكۆڕییه‌كان و ئه‌و گۆڕانكاری و هه‌مواركردنانه‌ی كه پێویستن بۆ یاساكان یان سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی یاسایی له داموده‌زگاو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی یاسایی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و له كۆتاییدا چه‌ندین راسپارده‌ی جیاجیا له‌لایه‌ن پانێله‌كان ده‌ركران كه بڕیاره بۆ رۆژی دووه‌می كۆنگره‌كه به‌رده‌وامیان پێ بدرێت و له رۆژی دووه‌میش به‌رنامه‌ی كار دانانی رێكاره‌كانی پلانی ستراتیژی پێشخستنی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها دیاریكردنی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده به نوسینه‌وه‌ی ره‌شنوسی پلانی ستراتیژی به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردن.
ده‌قی وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم:

به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
هاوڕێم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق
وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و په‌رله‌مانتاران
میوانانی قه‌درگرانی وڵاتانی ئوردن و لوبنان و ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو جیهان
نوێنه‌ر و نێرده‌ی كونسولگه‌ری وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان
رێكخراوه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و میدیاكاران
ئه‌ندامانی كۆنگره له خێزانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
به گه‌رمی به‌ناوی خۆم و ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به گشتی و هه‌رێمی كوردستان و عێراق به تایبه‌تی به قۆناغێكی هه‌ستیار تێده‌په‌ڕێت، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بڕوای ته‌واوی هه‌یه كه ناكرێت پێشخستنی ئه‌م پێگه گرنگه دوا بخرێت.
هه‌ر بۆیه زیاتر له ساڵێكه به گه‌رمی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كارده‌كه‌ن تا بگه‌ین به‌م رۆژه كۆنگره‌ی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان سازبكرێت.
خوشكان و برایان...
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عێراق پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌و به نرخی هه‌بوو، بڕیاره‌كانی دادگاكان ئه‌وه‌نده سه‌نگین بوون كه ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاسا‌و رێزگرتن بوون. به‌ڵام به بۆنه‌ی دروست بوونی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری سه‌ركوتكه‌ری له عێراق و بڵاوبوونه‌وه‌ی باری ناڵه‌بار بووه هۆی گه‌یاندنی زیان به دادپه‌روه‌ری و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و دواوه‌و دابڕان له هۆكانی پێشكه‌وتن. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری وه‌ك پایه‌ی سێیه‌می سێكۆچكه‌ی حوكمرانی به بێ هه‌بوونی دادوه‌رییه‌كی ببه‌رفراوان و یه‌كسان بنه‌مای حوكمرانی به‌ره‌و روخان ده‌بات. بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری متمانه‌ی گه‌ل به‌ده‌سست بێنێ تاكو بڕیاره‌كانی دادگاكان به‌ناوی گه‌ل ده‌رده‌چن و گونجاو بن و نیشانه‌ی دادپه‌روه‌ری بن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكار پاڵپشت بن له شكۆی دادوه‌ری و جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی دادگا چونكه بڕیاره‌كان كه ناونیشانی راستین ره‌خنه‌و گله‌یی هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكات ته‌نها جێی تانه‌ی یاسایی نه‌بێت.
بۆیه هه‌ر به‌و مه‌به‌ستانه هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگی نا بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می دادوه‌ری ئه‌ویش به دانانی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ژماره 23ی ساڵی 2007. به‌مه‌ش به كردار به‌ره‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی رۆیشت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری جیاكرایه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن. به‌مه‌ش پیاده‌ی سه‌ربه‌خۆیی كرا له‌ناو سیسته‌می دادوه‌ری له‌ڕووی دادوه‌ری و كارگێڕی و دارایی و به كردار له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن پاڵپشتی له‌سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری كرا.
به‌ڕێزان، هه‌رچه‌نده یاسای ناوبراو هه‌نگاوی زۆر گرنگ له خۆ ده‌گرێ له‌ڕووی سه‌ربه‌خۆی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به گشتی، به‌ڵام له هه‌مان كات وه‌كو هه‌مو یاسایه‌ك پاش جێبه‌جێ كردنی هه‌ندێ كه‌موكورتی لێ به‌دی ده‌كرێ و پێویست به چاوپێداخشاندنه‌وه هه‌یه. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری كه‌موكورتیه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و یاساكانی تری په‌یوه‌ندیدار. وه‌ك یاسای داواكاری گشتی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گونجاو له به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕانكاری پێویست بۆ زیاتر به‌هێزكردنی سیسته‌می دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌وڵی دا بۆ به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دلسۆزانی سه‌روه‌ری یاسا‌و دادپه‌روه‌ری له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له یاساناسان و داواكارانی گشتی و شاره‌زایان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه كه هاوبه‌شیان كردووه به هه‌ر جۆرێك بۆ رێكخستنی ئه‌م كۆنگره‌یه. به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی یاسایی و دادپه‌روه‌ری كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سه‌ردانمان كردوون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ وه‌رگرتنی سوود له شاره‌زایی وڵاتانی پێشكه‌وتوو توانرا ئه‌م كۆنگره‌یه رێك بخرێت.
هیوادارین پاش رێز‌و ته‌قدیرمان بۆ راوبۆچوونه‌كانی هه‌موو به‌شداربوان كه ئه‌م كۆنگره‌یه بگاته ئامانجه‌كانی خۆی كه به‌ڕای ئێمه له چه‌ند خاڵی سه‌ره‌كی خواره‌وه خۆی ده‌بینێته‌وه كه ئاڵوگۆڕی راو بۆچوونه‌كان ره‌چاو بكرێت.
1- ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكورتیه‌كانی یاسایی و گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌ر یاسایه‌كی تری تایبه‌تمه‌ند.
2- دانانی یاسای تازه به تاوانه تازه‌كانی سه‌رده‌م وه‌كو بازرگانی به مرۆڤ و شوشتنی دراو و كار به یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكرێت له ره‌چاوكردنی مافی مرۆڤ و به ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگایه‌كی یه‌كسان و به‌م بۆنه‌یه‌وه سوپاسی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی نوێیدا ئه‌و مافه‌ی داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كه راسته‌وخۆ پرۆژه یاسا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.
3- بڕیاری دادگاكان جێگه‌ی ره‌خنه‌و گله‌یی نین جگه له تانه‌ی یاسایی خۆی قبوڵی ناڕه‌زایه‌تی ناكات.
4- بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگاكان به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێن ده‌خوازین پۆلیسی دادوه‌ریی دابمه‌زرێت راسته‌وخۆ ببه‌سترێته‌وه به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
5- بۆ ئه‌وه‌ی یاسا به ته‌واوی سه‌روه‌ر بێت، گشت هاووڵاتیان ده‌بێ به یه‌كسانی له‌به‌رده‌م دادگاكان له كاتی پێویست ئاماده بن بۆیه مۆڵه‌تی لایه‌نی سه‌ره‌وه، یه‌كێكه له‌م كۆسپانه‌ی به‌رده‌م دادگا.
6- مافی پارێزراوی(حه‌سانه) مانای ئه‌وه نیه كه ئه‌و كه‌سه له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده نه‌بێت به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه به جۆرێكی شایسته ئاماده بكرێت بۆیه پێویسته پێداچوونه‌وه به حه‌سانه‌كان بكرێت.
7- بژێوی دادوه‌ران ده‌ستێوه‌ردان قبوڵ ناكات و ده‌بێ به‌جۆرێ بێت دادوه‌ر هیچ پێویستیه‌كی نه‌بێت.
8- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی پیشه‌یی بۆ دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به هاوبه‌شی له خوله‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و كه‌ڵك وه‌رگرتن له شاره‌زایانی تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه پێشكه‌وتووه‌كان.
9- دارایی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان له ئاستی پێویست بێت بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی
10- له‌به‌ر قورسایی و مه‌ترسیداربوونی ئه‌ركی دادوه‌ری پێویسته دادوه‌ر پارێزراو بێت هه‌تا دوای خانه‌نشینكردنیشی.
11- هیچ فشارێكی مادی و مه‌عنه‌وی نابێ رێگه‌ی پێ بدرێت دژی بڕیاری دادوه‌ری و ده‌بێ داموده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌كان و نووسراوه‌كان رێگر بن له هه‌موو جۆره فشارێك و هاندانێك كه به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادوه‌ری ده‌ژمێردرێت.
12- له‌به‌ر پیرۆزی كاری رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌وڵ و پاڵپشتی كردنیان له سارتیه‌كان و دادپه‌روه‌ری پێویسته ئه‌م چینه زیاتر پارێزراو بن به پێی یاسای تایبه‌ت به كاری رۆژنامه‌گه‌ری و بۆ زیاتر بایه‌خدان به كاره پیرۆزه‌كانیان كار بكرێت به دروست كردنی دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆیان.
13- كار له‌سه‌ر به ئه‌لیكترۆنی كردنی دادگاكان بكرێت كه هه‌نگاوی یه‌كه‌م له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی ده‌ستی پێكردووه.
له كۆتاییدا به هیوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كۆنگره‌یه له كاره‌كانی خۆی و سوپاسی گشت ئاماده‌بووانی به‌ڕێز ده‌كه‌مه‌وه هه‌روه‌ها سوپاسی گشت لایه‌نه‌كانی هاوبه‌ش ده‌كه‌م كه ئه‌رك و ماندوبونێكی زۆریان كێشاوه له‌م پێناوه‌دا هه‌نگاوه‌كانیان به گرنگ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و به‌هیوای سه‌ركه‌وتنتان.