|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به ژماره‌یه‌ك بڕیار و راسپارده كۆتایی به كۆنگره‌كه‌ی خۆی هێنا
30/05/2015
1573
جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ناوی (كۆنگره‌ی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان) به‌ڕێوه‌چوو و كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر یاساناس و په‌رله‌مانتارو دادوه‌ر و نوێنه‌ری ده‌زگاو رێكخراوه‌كانی یاسایی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، ئه‌مڕۆ كۆنگره‌كه كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا دوای سازكردنی شه‌ش پانێلی جیاجیا له بواره جیاجیاكانی یاسایی، چه‌ندین راسپارده‌و بڕیار ئاماده‌كراون كه له‌میانه‌ی پلانێكی درێژخایه‌ن ده‌نوسرێنه‌وه‌و داده‌ڕێژرێنه‌وه كه وه‌ك نه‌خشه رێگه‌یه‌كی درێژخایه‌نه بۆ كاركردن له چه‌ند ساڵی داهاتوو كه ئه‌مه‌ش به گۆڕانكارییه‌كی گرنگ له سیسته‌می دادوه‌ریی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت.
دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی كۆنگره‌ش، به‌ڕێز دادوه‌ر ئومێد موحسن محه‌مه‌د ئه‌مین، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ئامانجه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی خسته‌ڕوو.
ده‌قی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی:
|