له به‌رده‌وامی سه‌ردانیكردنی بۆ دادگاكانی سه‌ر به دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی دادگاكانی به‌رایی سێمێل و زاخۆ و باتیفای كرد.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ شاندێكی له‌گه‌ڵدا كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین شه‌ره‌فانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك و یاسین حه‌مه‌دعه‌لی مه‌لامسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن، له‌لایه‌ن دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و كارمه‌ندانی ئه‌و دادگایانه به گه‌رمی پێشوازی كران. و ئه‌و سه‌ردانه‌یان به گرنگ و جێی بایه‌خ وه‌سفكرد. دوای دانیشتنێك له‌گه‌ڵ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، كار‌و ئه‌دای ئه‌و دادگایانه خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری دادگاكان و كێشه‌و كه‌موكۆڕییه‌كان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرا. دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ش گوێگرتن و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی كاروباری دادگاكان و پرسینه‌وه له كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌و دادگایانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بكرێت.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌نجومه‌ن، سه‌ردانی ژوور و به‌شه‌كانی ئه‌و دادگایانه‌ی كرد‌و به‌شێوه‌یه‌كی كراوه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ستافی فه‌رمانبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رانی دادگاكان كرد و گوێی له خواست و داواكارییه‌كانیان گرت. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی دادگاكان چه‌سپاندنی یاسا‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و پاراستن و گه‌ره‌نتی كردنی مافی هاووڵاتیانه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌وه‌ی پێویست بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ پاڵپشتی كردنیان و دابینكردنی پێداویستی و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان درێغی لێ ناكرێت و به پێی توانا‌و به زووترین كات جێبه‌جێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان دادگا‌و ستافی كاری دادگاكان و پۆلیس و پارێزه‌ران كه سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كین له‌نێو دادگاكان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه.