سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كێشه‌و گرفته‌كانی دادگاكانی به‌رایی ته‌قته‌ق و كۆیه كۆڵیه‌وه. له چوارچێوه‌ی سه‌ردانیكردنی دادگاكانی سه‌ر به دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی دادگاكانی به‌رایی ته‌قته‌ق و كۆیه‌ی كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان دادوه‌ر ئیبراهیم خۆشناو سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر و یاسین حه‌مه‌دعه‌لی مه‌لا مسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌بوبه‌كر عه‌لی عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی ئه‌نجومه‌ن، له‌گه‌ڵ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی كۆبووه‌وه. له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی باسی به‌ڕێوه‌چوونی كار‌و ئه‌ركه‌كانی رۆژانه‌ی دادگاكه‌یان كرد و ئه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگانه‌ی رۆژانه دێنه به‌رده‌میان خسته به‌رده‌م شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. له داواكارییه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و دادگایانه دابینكردنی فه‌مانبه‌ری یاسایی پسپۆڕ به تایبه‌ت لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری بۆ ئه‌و دادگایانه بوو.
هه‌روه‌ها دابینكردنی باڵه‌خانه‌و شوێنی گونجاو و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی كارگێڕیی و ئیداری ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و دانیشتنانه بوو كه له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه جیاجیاكانی ئه‌و دادگایانه خڕانه‌ڕوو و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڵێنی دا به پێی توانا‌و ئیمكانیاتی به‌رده‌ست داواكاریی و پێداویستیه‌كانیان دابین بكرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی ته‌قته‌قی كرد و له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌قته‌ق، كار‌و هه‌ماهه‌نگی پێویست و هاوبه‌ش له‌نێوان دادگا‌و یه‌كه ئیداره‌ییه‌كانی ناوچه‌كه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه.