|
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی دادگاكانی شاره‌زوور و شارباژێری كرد
15/12/2019
960
جار خوێندراوه‌ته‌وه
له به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دادگاكانی سه‌ر به دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی دادگاكانی شاره‌زوورو شارباژێری كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له به‌ڕێز یاسین حه‌مه‌دعه‌لی مه‌لا مسته‌فا له‌گه‌ڵ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌و دادگایانه كۆبوونه‌وه. له‌و دانیشتنانه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند كه بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی كاروباری دادگاكانی ناوچه‌ی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی سه‌ردانی ئه‌و دادگایانه‌ی كردووه بۆ به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و گرفته‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان. هه‌روه‌ها له‌و سه‌ردانه‌شدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی هاوڕێی، سه‌ردانی ژوور‌و به‌شه جیاجیاكانی ئه‌و دادگایانه‌ی كرد و له نزیكه‌وه گوێی له داواكاری و پێداویستیه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دادگایانه گرت. فه‌رمانبه‌رانی دادگاكانی شاره‌زوورو شارباژێر، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان به‌م سه‌ردانه، داوایان كرد ئه‌و سه‌ردانانه به‌رده‌وام بێت بۆ باشتركردن و رێكخستنی زیاتری كاروباری دادگاكان و له ئه‌نجامیشدا خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان. دوای ئاگاداربوون له دۆخی دادگاكان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاروباری رۆژانه‌ی ئه‌و دادگایانه‌ش، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڵێنی دا به پێی توانا بۆشایی و كه‌موكۆڕییه‌كانی ئه‌و دادگایانه پڕ بكرێنه‌وه‌و قۆناغ به قۆناغ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
|