• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دادگای به‌رایی عه‌ینكاوه‌ی له‌ هه‌ولێر‌ كرد


28/09/2021
1091جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


 

ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دادگای به‌رایی عه‌ینكاوه‌ی له‌ هه‌ولێر كرد.

دوای پێشوازی كردن له‌لایه‌ن دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی دادگاكه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه ئاگاداربوونه‌ له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری دادگاو‌ به‌داواداچوون و بۆ كێشه‌و كه‌موكۆڕییه‌كانی دادگاكه‌‌. سه‌رۆكی دادگای به‌رایی عه‌ینكاوه‌ پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر كارو ئه‌ركه‌كانی رۆژانه‌ی دادگاكه‌ خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌هۆی زۆربوونی رێژه‌ی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی عه‌ینكاوه‌ و ده‌وروبه‌ری، قورسایی گه‌وره‌ی خستۆته‌ سه‌ر كاروباری رۆژانه‌ی دادگا و له‌م ڕووه‌وه‌ پێویستیان به‌ زیادكردنی ژماره‌ی دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها بیناكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ هه‌یه‌.

 
 

به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن وێڕای سوپاسی كردنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و فه‌رمانبه‌رانی دادگاكه‌ ، گوتی كه‌ پێویسته دادگاو یاسا له‌ خزمه‌ت هاووڵاتیاندا بن و زۆرترین خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیان بگه‌یه‌نن و كاره‌كانیان به‌ رێكوپێكی رایی بكرێن، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ كۆتاییدا له‌ خزمه‌ت پێشخستنی دادگاكان و سه‌روه‌ریی یاسایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

 دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڕیز یاسین حه‌مه‌دعه‌لی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌نجومه‌ن به‌شه‌كانی باڵه‌خانه‌ی دادگای به‌رایی عه‌ینكاوه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ئه‌رك و كاره‌كانی دادگا و چۆنیه‌تی راییكردنی كاروباری هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كه‌موكۆڕییه‌كانی دادگاكه‌یه‌ به‌ڵێنیشی دا به‌ هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ بدرێت ئه‌و كه‌موكۆڕییانه‌ی كه‌ له‌چوارچێوه‌ی كاروباری رۆژانه‌ی هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها تایبه‌ت به‌ باڵه‌خانه‌و پێداویستیه‌كانی دادگای به‌رایی عه‌ینكاوه‌ هه‌ن، چاره‌سه‌ر بكرێن.


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©