• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له‌ شاندێكی یو ئێن دی پی تایبه‌ت به‌ شه‌فافیه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی


26/10/2021
726جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


ئه‌مڕۆ به‌رێز عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ شاندێكی یو ئێن دی پی كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زا له‌بواره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و شه‌فافیه‌ت پێكهاتبو.

له‌ دانیشتنێكدا كه‌ به‌ڕێز دادوه‌ر دارا محه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی دره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌ی بوو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر كاروباری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ شاندی مێوان خسته‌ڕوو، به‌ تایبه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستپاكی و هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ دادگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ ده‌ستپاكی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستان دامه‌زراوه‌و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی، هه‌نگاوی زۆر باشیان له‌و بواره‌دا ناوه‌.

شاندی مێوان سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییان كرد بۆ پێشوازی كردنیان و رایانگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مجاره‌یان وه‌ك ته‌واوكه‌ری سه‌ردانه‌كانی پێشووتره‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی بره‌و دان به‌ په‌یوندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی زیاتری ‌نێوانیانه‌. هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ تایبه‌ت له‌ڕووی كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنان و به‌هێزكردنی توانای دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له‌ بواره‌كانی شه‌فافیه‌ت و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زای دیكه‌ی بواره‌كانی تایبه‌ت به‌ شه‌فافیه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌یاندان و كار ده‌كه‌ن بۆ بره‌ودان و به‌هێزكردنی توانای دادوه‌ران و ئاشنا كرنیان به‌ دوا پێوه‌ر و گۆڕانكاریی و هه‌نگاوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ بواری شه‌فافیه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای ده‌ربڕینی هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی شاندی یو ئێن دی پی، گوتیشی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی زۆر باشی ناوه‌ بۆ به‌دیهێنانی شه‌فافیه‌ت و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، بۆیه‌ ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی پسپۆڕ له‌و بواره‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندان و بۆ ئه‌م ئامانجه‌ش له‌ هیچ هه‌وڵ و كۆششێك درێغی ناكه‌ن.


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©