• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم


27/10/2021
812جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


 

ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ دانیشتنێكدا رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر پلانی هه‌رێمی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و دانانی نه‌خشه‌رێگه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێ كردنی له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری لایه‌نێكی گرنگی ئه‌م پلانه‌یه‌ به‌حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌روكاری له‌گه‌ڵ یاساكان و جێبه‌جێ كردنیانه‌ له‌ دادگاكان بۆیه‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌یان ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشان بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پلانه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی مێوان، رایگه‌یاند كه‌ ئامانج و ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری چه‌سپاندنی یاساو دادپه‌روه‌رییه‌ كه ئه‌مه‌ش بێگومان له‌خزمه‌ت ئامانجێكی گه‌وره‌تره‌ كه‌ ئه‌ویش‌ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و جێگیركردنی پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه‌، بۆیه‌ به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازی له‌و پلانه‌ ده‌كه‌ن و خوازیاری هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاترن له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پلانه‌. هه‌روه‌ها گوتیشی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ دیمه‌نێكی جوانتری هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كه‌ بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پلانه‌ ئه‌ویش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ نێوخۆییه‌كان و هه‌روه‌ها لایه‌نی بیانی و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش.


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©