
به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
له دانیشتنێكدا كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی
دادگای پێداچوونه‌وه به‌شدار بوون، باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی
په‌یوه‌ندیداری نێوان هه‌ردوولا به‌تایبه‌ت له‌ڕووی كارگێڕی و دارایی كران. هه‌روه‌ها
له دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی
پته‌وتر له‌نێوان هه‌ردوولا و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌و گرفته‌كان
كرا.