• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان


14/12/2021
550جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


 ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ به‌ڕێز د. هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك فراكسیۆن و په‌رله‌مانتار و راوێژكاری په‌رله‌مان پێكهاتبوون.

له‌ دانیشتنێكدا كه‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی په‌رله‌مانه‌وه‌  پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كار بوونی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ به‌رپرسیارێتی نوێدا.

 جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی له‌ رابردووشدا په‌یوه‌ندیی باش و پته‌و له‌ نێوان په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا هه‌بووه‌و خوازیارین ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش، بۆ داهاتووشدا به‌رده‌وام بێت. هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ گرنگه‌ دانیشتنی به‌رده‌وام له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بێت چونكه‌ په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌بنه‌ هۆی به‌هێزبوونی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا به‌هێزتركردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر یاسا هه‌ن كه‌ پێویستیان به‌ پێداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌م كاره‌ش پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌رێگه‌ی دادوه‌ران له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لێژنه‌ی پسپۆڕی په‌رله‌مان دیراسه‌ بكرێن و بڕیاری پێویستیان بۆ ده‌ربچێت.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وێڕای به‌خێرهێنانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ری و یاسادانان به‌هۆی كارو ئه‌ركی هاوبه‌شی نێوانیان كه‌ یه‌كێكیان یاسادانان و ئه‌وی دیكه‌یان چه‌سپاندنی یاساكانه‌، بۆیه‌ نزیكیه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه‌و پێویسته‌ به‌رده‌وامیش له‌ په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگیدا بن.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان هاوڕا بوو، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر یاسا هه‌ن، كه‌ پێویسته‌ ده‌ربكرێن یان پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێت، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان و بارودۆخی رۆژ و سه‌رده‌می ئێستادا بگونجێن. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ هه‌ر هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ تایبه‌ت دادوه‌ری و یاسادانان، له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی بێت و رێگه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردان و پێشێلكردنی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كتر بگیرێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ په‌رله‌مان یاسا ده‌رده‌كات و له‌سه‌ردادگاكانیش پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێن، به‌ڵام له‌ڕووی پراكتیكی و جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایانه‌‌ له‌ دادگاكان، هه‌ندێ جار تووشی كێشه‌و گرفت ده‌بن و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌موكۆڕییانه‌ش پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی زیاتری نێوان هه‌ردوولا هه‌یه‌.

دواتر له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا، دادوه‌ران و په‌رله‌مانتاران باس و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی هاوبه‌شی نێوانیان كرد به‌ تایبه‌ت ژماره‌یه‌ك یاساكان كه‌ پێویستیان به‌ خوێندنه‌وه‌ی نوێ و پێداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌ردوولا پێداگیرییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بۆ قۆناغی داهاتوو به‌ رێگه‌ی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و كێشه‌و كه‌موكۆڕییانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك یاساكان هه‌یه‌ چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه‌.


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©