• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و جێگری كۆنسولی ئه‌مریكا به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان دووپات كرده‌وه‌


23/12/2021
1120جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


 

له‌ میانه‌ی پێشوازی كردنی به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌هره‌زاد سعود جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوانیان و پاڵپشتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دووپات كرایه‌وه‌.

له‌ سه‌ردانێكدا بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، شه‌هره‌زاد سعود، جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ پێشوازی كرا. جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا، به‌ناوی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كار بوونی له‌ ئه‌ركی نوێیدا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌مریكا زۆر به‌ گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ چه‌سپاندن و سه‌روه‌ریی یاسا، بۆیه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه‌ بۆ پاڵپشتی كردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا، سوپاسی كۆنسوڵی گشتی و جێگری كۆنسوڵی كرد بۆ پاڵپشتی كردنیان له‌ گوتاری به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی و پاڵپشتیان له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.

به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز، به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سوپاس و پێزانینی خۆی به‌ جێگری كۆنسوڵی گشتی ئه‌مریكا و به‌ڕیگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ به‌ گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌ربڕی بۆ پشتیوانی به‌رده‌وامیان له‌ هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌مریكا پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له‌ جیهاندا هه‌یه‌و پێشه‌نگه‌ له‌ ئازادی و دیموكراسیدا بۆیه‌ پشتیوانیی ئه‌و وڵاته‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر و به‌دیهێنانی ئازادی و دیموكراسیدا. سه‌رۆكی ئه‌نجونی دادوه‌ری به‌ شاندی ئه‌مریكی راگه‌یاند كه‌ ئه‌وان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان كارده‌كه‌ن. بۆیه‌ له‌و رووه‌وه‌ پێیان باشه‌ سوود له‌ ئه‌زمونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو به‌ تایبه‌ت ئه‌مریكا وه‌رگرن، ئه‌مه‌ش به‌ رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خول و وركشۆپی راهێنان و به‌هێزكردن به‌ تایبه‌ت له‌ بواری تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان و شه‌فافیه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان.

پرسی دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌ دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوو و له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ شاندی ئه‌مریكی راگه‌یاند كه‌ وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئه‌وان له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ئه‌و دادگایه‌ن به‌ڵام حكومه‌تی فیدرالی تا ئێستا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و دادگایه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌ و گوتیشی چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست و وه‌ڵامی به‌غداین بۆ ئه‌و پرسه‌. له‌ كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا جێگری كۆنسوڵی گشتی ئه‌مریكا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك كه‌ ببێته‌ هۆی به‌هێزبوون و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند په‌یوه‌ندی ئه‌مریكاو هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی دێرینه‌ن و له‌ داهاتووشدا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و په‌یوه‌ندییه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا و كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌و بوارانه‌ی نێوانیان ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان.


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©