• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی ئەوروپا کرد


08/02/2022
586جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

ئەمڕۆ بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی یەکێتی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی ماری پارێت بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و نوێنەری وڵاتانی ئەڵمانیاو فەرەنساو هۆڵەنداو بولگاریاو یۆنان.
لە دانیشتنێکدا کە جێگری سەرۆک و ژمارەیەک ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم ئامادەی بوون، باسی دەسەڵاتی دادوەری و رۆڵی یاسا و دادگاکان لە هەرێمی کوردستان کرا. سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کورتەیەکی سەبارەت بە دەسەڵاتی دادوەری و پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری بۆ شاندی مێوان باسکرد و گوتی لەهەرێمی کوردستان دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیە و شان بە شانی دەسەڵاتەکانی دیکە لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان کار دەکەن و هەماهەنگی و هاوکارییەکی نزیک لەنێوانیاندا هەیە.
 
 
 
هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ئاماژەی بە بارودۆخی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرد و رایگەیاند سەرەڕای ئاستەنگ و کێشەکانی وەک تیرۆر و هەڕەشە ناوخۆییەکان، بەڵام هەرێمی کوردستان رەوشێکی سەقامگیری هەیەو بۆتە پەناگەیەکی ئارام بۆ هەموو لایەک و کلتوری پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان کلتورێکی بەهێزەو ئەمەش لە تایبەتمەندییە جوانەکانی هەرێم و گەلی کودستانە کە دیمەنێکی جوانی پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی جیاجیای لە هەرێمی کوردستان خولقاندووە. هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ئاماژەی بە کاروباری دادگاکان و سەروەریی یاسا لە هەرێمی کوردستان دا کە سەرەڕای ئاستەنگەکان، بەڵام قۆناغی باشی بڕیوەو لەو رووەشەوە ئاماژەی بە رۆڵی وڵاتانی ئەوروپی دا کە وەک دۆست و هاوبەشی گرنگیی هەرێمی کوردستان هاوکار بوونەو هەرێمی کوردستان سوودی لە ئەزموونی ئەو وڵاتانە وەرگرتووە بۆ پیشخستنی بواری یاسایی و دادپەروەری و هیواشی خواست هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان بەردەوام بێت.
 
 
 
دواتر سەرۆکی شاندی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند هاوبەشی و شەریکایەتی نێوان وڵاتانی ئەوروپی و یەکێتی ئەوروپا وهەرێمی کوردستان هی ئێستا نیەو مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆر و بەرجەستەکردنی بنەماکانی دیموکراسی و رێزگرتن لە مافی مرۆڤ و بۆ ئەوان هەرێمی کوردستان تایبەتمەندی و جیاوازییەکی زۆری هەیە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دواتر دەرگای گفتوگۆیەکی کراوە لەنێوان نوێنەرانی ژمارەیەک وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و نوێنەرانی ئەنجومەنی دادوەری کرایەوەو لەسەر ژمارەیەک بابەت و پرسی یاسایی و کاری دادگاکان بیروڕا لەنێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕ کراو لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ئەندامانی دادگای پێداچوونەوە وەڵامی پێویست و گونجاو درانەوە.

بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©