• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دادگاكانی قوشته‌په‌و ده‌شتی هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه‌


22/02/2022
759جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ دادگاكانی به‌رایی قوشته‌په‌و ده‌شتی هه‌ولێری كرد.

له‌ سه‌ردانی یه‌كه‌میدا بۆ دادگای به‌رایی قوشته‌په‌، دوای پێشوازی و به‌خێرهێنانی له‌لایه‌ن دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و ئیداره‌ی دادگاكه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتی ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ بۆ ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری دادگاو هاووڵاتیان و پێداویستی و كه‌موكۆڕییه‌كانه‌. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند پێویسته‌ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پاراستنی ماف و داواكارییه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی یاسایی خۆیدا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كان بێت به‌ تایبه‌ت له‌ دادگاكان كه‌ شوێنی پاراستنی ماف و داواكاریی هاووڵاتیانه‌. دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوێی له‌ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و ئیداره‌ی دادگاكه‌ گرت و له‌ شێوازی به‌ڕیوه‌چوونی كاروباری دادگا چ له‌ڕووی یاسایی و چ له‌ڕووی ئیداریی كۆڵیه‌وه‌. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی ژوور و به‌شه‌كانی دادگای كرد‌و له‌نزیكه‌وه‌ گوێی له‌ فه‌رمانبه‌ران و داواكارییه‌كانیان گرت. لێكۆڵه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی دادگا وێڕای باسكردنی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری رۆژانه‌، ژماره‌یه‌ك داواكارییان خسته‌ڕوو وه‌ك نه‌بوونی ژماره‌یه‌كی پێویستی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و فه‌رمانبه‌ری یاسایی و هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌ و شوێنی گونجاو بۆ دادگاكه‌ و ژماره‌یه‌ك پیداویستی دیكه‌ی رۆژانه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڵێنی دا به‌ پێی توانا و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ر بكرێن.

دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی دادگای به‌رایی ده‌شتی هه‌ولێری كرد و له‌لایه‌ن دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و ئیداره‌ی دادگا پێشوازی كرا. له‌ دانیشتنێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ راییكردنی داوا و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان له‌ چوارچێوه‌ یاساییه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێن و دادپه‌روه‌ری و پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان خاڵی یه‌كه‌می ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كان بێت. دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری یه‌كه‌یه‌كه‌ی ژوور و به‌شه‌كانی دادگای به‌رایی ده‌شتی هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و هه‌روه‌ها پێداویستی و كه‌موكۆڕییه‌كانی دادگاكه‌ بوو. له‌و رووه‌وه‌ش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند ئامانجی ئه‌و سه‌ردانانه‌ بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری هاووڵاتیان و جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌ پێویسته‌كان و كه‌موكۆرییه‌كانی دادگاكانه‌ بۆیه‌ به‌ هه‌موو توانا هه‌وڵ ده‌درێت له‌ كاتێكی نزیكدا ئه‌و داواكارییانه‌ جێبه‌جێ بكرێن.


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©