• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوری دادگاکانی بەرایی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و خەلیفان و هەریری بەسەر کردەوە


22/06/2022
1510جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


 لە بەردەوامی سەردانیکردنی دادگاکان، ئەمڕۆ بەڕیز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان به‌یاوه‌ری شاندێكی ئه‌نجومه‌ن سەردانی هەریەک لە دادگاکانی بەرایی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و خەلیفان و هەریری کرد.

  دوای پێشوازیکردن لەلایەن دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی و بەرپرسانی ئیداری دادگاکان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری گوتی ئامانج لەو سەردانانە ئاگاداربوونه‌ لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی کارەکانی دادگاو به‌ تایبه‌ت كاروباری هاووڵاتیان و داواكارییه‌ یاساییه‌كانیان و یه‌كلا بوونه‌وه‌یان له‌ كاتی دیاریكراوی خۆی.

 
 
 

بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی ئێمە جێبەجێکردن و چەسپاندنی یاسایە، بۆیە پێویستە خزمەت کردنی خەڵک وهاووڵاتیان کە بۆ داواکردنی مافەکانیان روو لە دادگا دەکەن، ئەولەویەتی سەرەکی ئێوە بێت كه‌ ئەمەش ئامانجی کۆتایی ئێمەیە، گوتیشی متمانەی هاووڵاتیان بە یاساو دادگاکان کۆڵەکەی سه‌رەکی پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگەیەکه‌.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ دادوه‌ر و تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دادگا، له‌ ژماره‌ی داواكان و تۆماره‌كانی دادگا كۆڵیه‌وه‌و رێنمایی و ئامۆژگاری پێویستی دا بۆ راییكردنی داواكاریی هاووڵاتیان به‌ تایبه‌ت په‌له‌كردن له‌ ته‌واوكردنی داواكاریی یاسایی هاووڵاتیان له‌ واده‌ی یاسایی خۆی و دوانه‌كه‌وتنیان.

 
 
 

 دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هاوڕێ لەگەڵ دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی یەکەو ژوورە جیاجیاکانی دادگاکانی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە گوێی لە داواکاریی و کێشەو کەموکۆڕییەکانیان بوو.

فەرمانبەرو ستافی دادگاکان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو جۆرە سەردانانە، باسیان لە ژمارەیەک داواکاری و کێشەو گرفتەکانیان کرد وەک کەمیی ژمارەی لێکۆڵەرەوەی دادوەری و فەرمانبەری تایبەتمەند و هەروەها نەبوونی باڵەخانەی گونجاو و کەلوپەلی پێویستی رۆژانە. سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریش گوتی ئامانج لەو سەردانانە ئاگاداربوونه‌ لە کەموکۆڕی و کێشەو گرفتەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان، ئەویش بەمەبەستی بەرزکردن و پیشخستنی ئاستی خزمەتگوزاریی بە خەڵک و هاووڵاتیان و بەڵێنیشی دا بە پێی توانا چارەسەری کێشەوگرفت و کەموکۆڕییەکان بکرێت.


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©