• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ژمارەیەک ئەندامانی دادگای پێداچوونەوە ورکشۆپی پەرەپێدانی پەیمانگەی دادوەری بەڕێوەچوو


29/08/2022
573جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

ئەمڕۆ 2022/8/28 بە بەشداریی بەڕێز دادوەر لەتیف عوسمان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بە نوێنەرایەتی سەرۆکی ئەنجومەن و ژمارەیەک ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان ورکشۆپێکی تایبەت بە پرۆژەی پەرەپێدانی پەیمانگەی دادوەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
 
 
 
لە ورکشۆپەکەدا، بەڕێز دادوەر لەتیف عوسمان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بە نوێنەرایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری وتارێکی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد پەرەپێدانی هەر دامودەزگایەکی فەرمی پێویستیەکی گرنگە بۆ هەر قۆناغێک، بۆیە ئەنجومەنی دادوەری بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانێتە ئەو جۆرە پرۆژانە کە بۆ پەرەپێدانی پەیمانگەی دادوەری پێشکەش کراوە و بەهەموو توانایەوە پشتگیری و پاڵپشتی بەهێزکردنی ئەو پڕۆژەیە و سەرخستنی دەکات.
هەروەها لە وتاری بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ئاماژە بەوە کرا کە بێگومان پەیوەندییەکی نزیک لەنێوان ئەنجومەنی دادوەری و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی داد (وەک پەیمانگەی دادوەری) هەیە، چونکە شوێنی پێگەیاندنی دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتیە کە دوای دەرچوونیان لە دادگاکان کار دەکەن، بۆیە پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوانیان و پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەشی نێوانیان زۆر پێویست و گرنگە.
دوای خوێندنی وتاری وەزیری داد و نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران کە ئاماژەیان بە گرنگیی پرۆژەکەو سەرخستنی کرا، دەرگای گفتوگۆیەکی کراوە لەلایەن ئامادەبوانی ورکشۆپەکە بەڕێوەچوو، کە بێجگە لە دادوەران، ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و کەسانی پسپۆڕ و شارەزا و ئەکادیمیی یاسایی بەشدار لە ورکشۆپەکە، گفتوگۆ و راگۆڕینەوەیان تێیدا کرد.
لە گفتوگۆکەدا دەستنیشانکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی پرۆژەکە قسەیان لەبارەوە کرا و تەئکید لەسەر کارکردنی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پەیمانگەی دادوەری و ئەنجامدانی گۆڕانکاری پێویست بۆ گەشەکردنی ئەم پەیمانگەیە لە بوارە جیاجیاکان کرا. لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک پێشنیازو دەستپێشخەری بۆ گۆڕانکاری لە پێکهاتەو میکانیزمی وەرگرتنی قوتابیان و مەنهەج و وانەکان و بەهێزکردنی تواناکانیان تاوتوێ کران. هەروەها سوود وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتانی پێشکەوتوو و رێکخراوە بیانیەکان وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی ئەمریکی و ئەوروپی بۆ مەشق و راهێنانی تایبەت لەو بوارانەی پەیمانگەی دادوەری پێویستیان پێ هەیە، تەئکیدی لەسەر کرایەوە.

بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©