• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری دادگاکانی بەرایی حاجیاوا و رانیەو پشدەری بەسەر کردەوە


08/09/2022
946جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەو ئاگاداربوون لە کاروباریان، ئەمڕۆ 7/9/2022 بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان سەردانی هەریەک لە دادگاکانی بەرایی حاجیاواو رانیەو پشدەری کرد.
 
 
 
دوای پێشوازیکردنی لەلایەن دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی ئەو دادگایانە، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری لەگەڵیان کۆبووەوە. لە کۆبونەوەکاندا، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری تەئکیدی لەسەر جێبەجێکردنی یاساکان و گەرەنتی کردنی مافی هاووڵاتیان لە چوارچێوەی یاسادا کرد، چونکە هاووڵاتی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان ڕوو لە دادگا دەکەن، بۆیە گرنگە یاساکان بەبێ جیاوازی و فشار و دەستێوەردان جێبەجێ بکرێن و ئەمەش دەبێتە هۆی متمانەی هاووڵاتیان بە دادگاکان.
 
 
 
لە بەشێکی دیکەی ئەو سەردانانەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بەشە جیاجیاکانی دادگاکانی حاجیاواو ڕانیەو پشدەری بەسەر کردەوەو لە نزیکەوە گوێی لە داخوازی و پێداویستیەکانیان گرت.
لە گرنگترین داواکاری و پێداویستیە هاوبەشەکانی ئەو دادگایانەش نەبوونی توانای مرۆیی پێویست بەتایبەت لێکۆڵەرەوەی دادوەری و فەرمانبەرو هەروەها دابین کردنی باڵەخانەی گوونجاوو کەلوپەلی پێویست بۆ دادگاکان بوو.
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی دووپاتی کردەوە، ئامانجی سەرەکی ئەو جۆرە بەسەرکردنەوانە، ئاگادار بوونە لە رەوشی دادگاکان و کەموکۆڕییەکانیان، بۆیە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی جیدی دەدەن بۆنەهێشتنی کەموکۆڕییەکان و دابین کردنی پێداویستییەکانیان. بۆ ئەم مەبەستەش بەڵێنی دا بە پێی توانا و ئیمکانیاتی بەردەست داواکاری و پێداویستیەکانیان دابین بکرێت.
 
 
هەر لەو سەردانانەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری سەردانی ژووری پارێزەرانی لەو دادگایانە کردو تەئکیدی لەسەر گرنگیی کاری پارێزەری لەپاڵ کاری دادگاکان کردو گوتی پارێزەران و دادگاکان ئەرک و بەرپرسیارێتی هاوبەشیان هەیەو تەواوکەری یەکترن، بۆیە هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان بۆ چەسپاندنی دادپەروەریی زۆر گرنگە.

بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©