• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری دادگاکانی بەرایی بەردەڕەش و قەسرۆک و ئاکرێی بەسەر کردەوە


19/10/2022
850جار خوێندراوه‌ته‌وه‌



لە بەردەوامیی سەردان و بەسەرکردنەوەی دادگاکانی هەرێمی کوردستان، له‌ رۆژی 2022/10/18 بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان سەردانی هەریەک لە دادگاکانی بەرایی بەردەڕەش و قەسرۆک و ئاکرێی کرد.
 
 
 
دوای پێشوازیکردن لەلایەن دادوەران و ستافی کارگێڕی، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری لەگەڵ دادوەر و بەڕێوەبەری کارگێڕی ئەو دادگایانە کۆبووەوە.
بەڕێز عبدالجبار عزیز حسن، دووپاتی کردەوە کە ئامانجی سەرەکی ئەو سەردانانە ئاگاداربوونە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروباری هاووڵاتیان و داواکارییە یاساییەکانیان. بەڕێزیان دیسان تەئکیدی لەوە کردەوە کە پێویستە جێبەجێ کردنی یاسا و گەرەنتی کردنی ماف و داواکاری هاووڵاتیان ئەولەویەت و ئامانجی هەرەسەرەکی دادگاکان بێت، بەشێوەیەک ببێتە هۆی بەهێزکردنی هەرچی زیاتری متمانەی هاووڵاتیان بە یاساو دادگاکان.
 بەشێکی دیکەی سەردان و بەسەرکردنەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بۆ دادگاکانی بەردەڕەش و قەسرۆک و ئاکرێ،  تایبەت بوو بە کێشەو گرفت و کەموکۆڕی دادگاکان.
 لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری دوای دانیشتن و گفتوگۆیەکی کراوەو گوێگرتن لە دادوەران، بەشە جیاجیاکانی ئەو دادگایانەی بەسەر کردەوە.
 

 
 
بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن لە نزیکەوە گوێی لە قسەو داواکاریی فەرمانبەران و ستافی ئیداری دادگاکان گرت. لەسەرەکیترین داواکارییەکانیان، کەمیی ژمارەی دادوەر و  لێکۆڵەرەوەی دادوەری و فەرمانبەری پێویست و باڵەخانەی گونجاوو هەروەها کەلوپەلی رۆژانەی پێویست بۆ ئەو دادگایانە بوو. بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری گوتی: لە ئامانجەکانی ئەو سەردانانە چارەسەرکردنی کێشەو کەموکۆڕییەکان و دابینکردنی پێداویستیە سەرەکیەکانە، بۆیە ئەنجومەنی داوەری بەوپەڕی توانا هەوڵ دەدات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و دابین کردنی پێویستیەکان. بۆ ئەم مەبەستەش بەڵێنی دا بەپێی تواناو ئیمکانیات، زۆرترین داواکاریی و پێداویستیەکانیان جێبەجێ و دابین بکرێت.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەو سەردانانەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ژووری پارێزەرانی بەسەر کردەوەو ئاماژەی بە گرنگیی رۆڵی پارێزەران و هاوکاری و هەماهەنگیان لەگەڵ دادوەران و ستافی دادگاکان کرد. لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری رێنمایی و راسپاردەی پێویستی بە پارێزەران دا بەشێوەیەک لە خزمەت چەسپاندنی یاساو بەدیهێنانی دادپەروەری لە دادگاکاندا بێت.

بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©