• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

پەیامێک لە ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە (ڕۆژی دادوەریی کوردستاندا): ئامانجی سه‌ره‌كیمان چه‌سپاندنی یاساو یاساسه‌روه‌رییه‌


16/01/2023
574جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

 

له‌ 16/1/2023 و لە ساڵڕۆژی دادوەریی کوردستاندا رێزو سڵاو بۆ تەواوی دادوەران و فەرمانبەرانی خانەوادەی دادوەریی لە کوردستان دەنێرین.

ساڵی رابردوو ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ كۆی ده‌نگ رۆژی 16ی كانوونی دووه‌م وه‌ك رۆژی دادوه‌ریی كوردستان ده‌ستنیشان كرد. ئەم ڕۆژەش وەبیرهێنانەوەی سەرکەوتن لە قۆناغێکی سەختدایە کاتێک دوای راپەڕینی شکۆدار و لە 16/1/1993، لە قۆناغێکی سەختی ئەوسای گەلەکەمان و لەچوارچێوەی پرۆسه‌ی ئەزموونی خۆبەڕێوەبردن و دامەزراندنی دامودەزگای فەرمی دیکە لە کوردستان، دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دامەزرا.

ئه‌و قۆناغەش هەرچەند بێ ئاستەنگ و کەموکۆڕی  نەبوو، بەڵام چونکە ئیرادەیەکی بەهێز هەبوو بۆیە هەنگاو بە هەنگاو قۆناغه‌ سەخته‌كان تێپەڕێنران. دەسەڵاتی دادوەری دوای دەرچوونی یاسای ژمارە 23ی ساڵی 2007 وەک دەسەڵاتێکی سەربەخۆ، لەتەک دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن، لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و سەربەخۆبوونیان کار دەکات. لەم ڕووەوەش هەنگاوی باش نراون. هەوڵی جیدی دراوە کە دادوەر بە شێوازی ئەکادیمی و لەسەر بنەمای تواناو پیشەیی بوون دابمەزرێت. دامەزراندنی پەیمانگەی دادوەری بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە بوو، بەشێوەیەک دەرچوونی چوار خولی دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی  وەڵامدەرەوەی پێویستی دادگاکان و بەرفراوانبوونیان بوو بەپێی قۆناغەکانی گەشەسەندن لە هەرێمی کوردستان.

دامەزراندنی دادگاکانی دەستپاکی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و دادگای بازرگانی هەنگاوی گرنگ و پێویست بوون بۆ ئەو قۆناغانە. زیادبوونی ژمارەی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی ئافرەت، هەنگاوی دڵخۆشکەرن لە بەشداری کردنیان لە کایەی دادوەری و بەدیهێنانی یەکسانی ماف لەنێوان پیاوو ئافرەت.

هەموو ئەم هەنگاوانەش لەپێناو ئامانجێکی باڵاو پیرۆزە کە ئەویش  پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی و چەسپاندنی دادپەروەری و یاساسەروەرییە لە هەرێمی کوردستان، کە کۆڵەکەی سەرەکی پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگەیەکن. هەرچەند ئاستەنگ و کەموکۆڕیش هەبن، بەڵام بەردەوام دەبین لە چەسپاندنی یاسا  و بەهێزکردنی یاساسەروەری. ئەمەش هاوکاری و هەماهەنگیەکی تەواوی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی دیکە گەرەکە، دوور لە دەستێوەردان و فشاری جۆراوجۆر.

دووبارە ئەم رۆژە لەهەموو دادوەران و فەرمانبەرانی دەسەڵاتی دادوەری پیرۆز دەکەین. سڵاوو  درودیش بۆ گیانی ئەو دادوەرو فەرمانبەرانە دەنێرین کە لە ژیاندا نەماون و رۆڵیان هەبوو لە خستنەسەرپێی دەسەڵاتی دادوەری لە قۆناغە جیاجیاکانی تەمەنی ئەو دەسەڵاتە.

 

دادوەرعبدالجبار عزیز حسن

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان

16/1/2023


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©