• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی سەردانی دادگاکانی هەڵەبجەو سەیدسادق و شارەزووری کرد


19/09/2023
519جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


 

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، گەڕێکی دیکەی سەردانیکردنی دادگاکانی هەرێمی کوردستانی دەستپێکرد.

لەچوارچێوەی سەردانیکردنی دادگا جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 19/9/2023 بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بەیاوەریی بەڕێز دادوەر جاسم جزا جافر سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی سلێمانی و شاندێکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم هەریەک لە دادگاکانی هەلەبجە و سەیدسادق و شارەزووری بەسەرکردەوە

 دوای پێشوازیکردنیان لەلایەن دادوەران و ئەندامانی داواکاریی گشتی و بەڕێوەبەریی کارگێڕیی دادگاکان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی لەگەڵیان کۆبووەوە و ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو کە بۆ ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کاروباری دادگاکان و بەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتەکانیانە. سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی رایگەیاند کە ئامانج و ئەولەویەتی سەرەکی دادگاکان، جێبەجێکردنی یاساکان و چەسپاندنی دادپەروەرییە، بۆیە پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ بێت.

 هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ و پێویسته‌ دادگاكان نه‌كه‌ونه‌ ژێر هیچ فشار و ده‌ستێوه‌ردانێك و كاری خۆیان بكه‌ن كه‌ جێبه‌جێ كردنی یاساو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌رییه‌. هه‌روه‌ها گوتیشی پێویسته‌ مامه‌ڵه‌كردنی دادگاكان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان له‌ چوارچێوه‌ی یاسایی و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خاوه‌ن ماف بێت نه‌ك چوارچێوه‌ی شه‌خسی و به‌ده‌ر له‌ یاسا.

دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوێی له‌ كێشه‌و گرفتی رۆژانه‌ی دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌ری دادگاكان گرت و ژووره‌كانی ئه‌و دادگایانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێبیستی كۆسپ و ئاسته‌نگه‌ یاسایی و ئیدارییه‌كانی دادگاكان بوو. دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌ری دادگاكان به‌ شێوه‌یه‌كی رووبه‌ڕوو و راشكاو باسی كێشه‌و گرفته‌كانیان كرد كه‌ گرنگترینیان كه‌میی ژماره‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و فه‌رمانبه‌ری پێویست بوو بۆ دادگاكان. هه‌روه‌ها نه‌بوونی باڵه‌خانه‌ی گونجاو و كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ دادگاكان یه‌كێكی دیكه‌ بوو له‌و داواكارییانه‌ی كه‌ ستافی دادگاكانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌ید سادق و شاره‌زوور بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خسته‌ڕوو و به‌ڕێزیان به‌ڵێنی دا كه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌ باسكران.

سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی دادگای تیهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌له‌بجه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ له‌ پلان و كاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌ كه‌ دوای ته‌واوبوونی ته‌واوی رێكاره‌ یاساییه‌كان، دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌له‌بجه‌ بكرێته‌وه‌ و هه‌موو پێداویستییه‌ مرۆیی و كارگێڕییه‌كان بۆ ئه‌و دادگایه‌ دابین بكرێت.


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©