• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی سەردانی دادگاكانی سلێمانی و شارباژێری کرد


20/09/2023
315جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان سەردانی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی سلێمانی و دادگای بەرایی شارباژێری کرد.
ئەمڕۆ 20/9/2023 بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری سەردانی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی سلێمانیان کردو لەلایەن بەڕێز دادوەر جاسم جەزا جافر سەرۆکی دادگاو جێگرانی سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی سلێمانی پێشوازیی کران.
لەسەرەتادا سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی سلێمانی بەناوی تەواوی دادوەر و فەرمانبەرانی دادگا بەخێرهێنانی گەرمی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی و شاندی یاوەریان کرد. هەروەها سوپاسی کردن بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیەو بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ پێشبردنی کاروباری دادگاکان و چارەسەرکردنی کێشەکان ناوبرد.
دواتر بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی رایگەیاند ئامانج لەو سەردان و بەسەرکردنەوانە ئاگاداربوونە لە رەوت و شێوازیی کاروباری دادگاکان و دڵنیابوون لەجێبەجێکردنی یاساکان و بەدیهێنانی دادپەروەری.
بەڕیز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن دووپاتی کردەوە کە کۆڵەکەی سەرەکی کاری ئەنجومەنی دادوەریی و دادگاکانی هەرێم پاراستنی سەربەخۆیی و چەسپاندنی یاساسەروەریی و دادپەروەرییە له‌پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان و خاوەن ماف بەبێ جیاوازیی، جا هەر کەس و لایەن و لەهەر پلەو پۆستێکدا بێت.
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی گوێی لە پێشنیازو داواکاریی دادوەر و بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی دادگای تێهەلچوونەوەی سلێمانی گرت. لەو داواکارییانەش زیادکردنی ژمارەی لێکۆڵەرانی دادوەریی و دابینکردنی فەرمانبەری پێویست بۆ بەشە جیاجیاکانی دادگا و هەروەها دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆ دادگا.
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی رایگەیاند لە ئامانجەکانی ئەو سەردانە چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان و دابینکردنی پێداویستیەکانە، بۆیە بەپێی پلان و بەرنامەکانی ئەنجومەنی دادوەریی ئەو داواکارییانە دەخرێنەڕوو و چارەسەریی بەپەلەو گونجاویان بۆ دەدۆزرێتەوە.
دوا وێستگەی سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی بۆ پارێزگای سلێمانی، دادگای بەرایی شارباژێر بوو. دوای پێشوازیکردنی لەلایەن دادوەرو فەرمانبەرانی دادگا، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری راسپاردەو ئامۆژگاریی پێویست بۆ راپەڕاندنی کاروباریان و پێداگیریی لە جێبەجێ کردنی یاساو پاراستنی سەربەخۆیی دادگاکان و بەدیهێنانی دادپەروەریی بە ئاراستەی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، کردەوە.
دوای سەردانیکردنی بەش و ژوورەکانی دادگای شارباژێر، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی بەڵێنی دا بەپێی توانا پێداویستیە جیاجیاکانی دادگاکە بۆیان دابین بکرێت.

بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©