• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌چوو


15/10/2023
349جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


ئه‌مڕۆ 15\10\2023 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر به‌شداریی له‌ كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كرد كه‌ له‌لایه‌ن رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی هه‌رێم سازكرا بوو و تێیدا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی فیدرالی و حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌كی زۆر نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شدار ببوون.

له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كران تێیاندا ئاماژه‌ به‌ مه‌ترسیه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ و زیادبوونی تاوانه‌كانی كرا و پێویستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ هه‌مه‌گیره‌ ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌.

دوای خوێندنه‌وه‌ی وتاری لایه‌ن و ئاماده‌بووانی كۆنفرانسه‌كه‌، پانێلێك به‌ به‌شداری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زیرانی ته‌ندروستی و كاروكاروباری كۆمه‌لایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان  به‌ڕێوه‌چوو. له‌ پانێله‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان چ بازرگانی كردن و چ به‌كار هێنان روو له‌زیادبووندایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و نه‌ك ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌ به‌ڵكو له‌ ئاستی هێرش بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌كان به‌رز بۆته‌وه‌. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتی كه‌ له‌ عێراق له‌ ساڵی دووهه‌زارو حه‌ڤده‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان هه‌موار كراوه‌ته‌وه‌و پێش ئه‌و ماوه‌یه‌ و پێش ساڵی دووهه‌زارو بیست، یاسای ژماره‌ 68ی ساڵی 1965 جێبه‌جێ ده‌كرا. دواتر ئه‌و یاسایه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موار كرا و ئه‌و یاسایه‌ش جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كانی عێراق نیه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2017 هه‌موار كرا. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند تاوانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ تایبه‌ت بازرگانی كردن تاوانێكی گه‌وره‌و دژی مرۆڤایه‌تیه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ سزایه‌كی قورسیشی هه‌بێت تا ئاستی له‌سێداره‌دان و به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی و نابێ ئه‌و سزایانه‌ سوك بن به‌ شێوه‌یه‌ك بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و به‌كارهێنه‌رانی له‌ سزاكه‌ نه‌ترسن بۆیه‌ پێویسته‌ یاساكه‌ دیسان هه‌موار بكرێته‌وه‌ وهه‌رچه‌ند ته‌نیا سزا چاره‌سه‌ر نیه‌ بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڵام پێویسته‌ لانی كه‌م سزای به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ پێی یاسا له‌ پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت و بۆ بازرگانیش سزای به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی یان تا ئاستی له‌سێداره‌دان بێت. هه‌روه‌ها به‌رێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتیشی كه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كارو به‌رپرسیارێتیه‌كی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌ و ده‌بێت له‌رووی هۆشیاریی و په‌روه‌رده‌یی و ئاینی له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ڵمه‌تی به‌رده‌وام هه‌بێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ له‌ مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و تاوانه‌ ترسناك و مه‌ترسیداره‌.

 


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©