• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی سەردانی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی کەرکوک/گەرمیانی کرد


01/11/2023
425جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

ئەمڕۆ 1/11/2023 بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان سەردانی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی کەرکوک/گەرمیان و هەریەک لە دادگاکانی بەرایی کەلارو کفری و رزگاری و قۆرەتوو و دەربەندیخانی کرد.
لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی گەیشتە سەرۆکایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی کەرکوک/گەرمیان و لەلایەن بەڕێز دادوەر د. ئاوات عومەر قادر سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی کەرکوک/گەرمیان و دادوەر و ئەندامانی داواکاریی گشتی و بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی دادگاکە پێشوازیی کرا.
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم لە دانیشتنێکدا رایگەیاند بۆ ئاگاداربوون و بەدواداچوون له‌ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروباری دادگاکان هاتووە، بۆ لەنزیکەوە گوێگرتن لە داواکاریی و کێشەو گرفتی دادگاکان. دادوەر عبدالجبار عزیز حسن لە کۆبوونەوەکەدا تەئکیدی کردەوە کە گرنگترین ئەولەویەتی کاری دادگاکان جێبەجێکردن و چەسپاندنی یاساو بەدیهێنانی دادپەروەرییە کە هەر ئەمەشە متمانەی هاووڵاتیان گەرەنتی دەکات، بۆیە پێویستە کاری هەرە پێشەوەی دادوەرو ئەندامی داواکاری گشتی و فەرمانبەرانی دادگا سەرخستنی یاساسەروەریی و دادپەوەریی بێت. هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی سوپاسی دادوەران و تەواوی فەرمانبەرانی دادگاکانی ناوچەی کەرکوک/ گەرمیانی کرد کە سەرەڕای ئیمکانیاتێکی کەم و کەموکۆڕیی جیاجیا بەڵام بە دڵسۆزیی و ئەمانەتەوە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانیان جێبەجێ کردووە، کە ئەمەش جێگەی شانازیی و دڵخۆشییە.
دواتر سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی کەرکوک/گەرمیان دادوەر د. ئاوات عومەر قادر وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی و شاندی هاوڕێی، سەردانەکەی به هەنگاوێکی گرنگ و هاندەر بۆ بەردەوامیدان و باشتر راپەڕاندنی کاروباری دادگاکەیان ناوبرد. دواتر لە دانیشتنەکەدا دەرگای گفتوگۆیەکی کراوەو راشکاوانە کرایەوەو دادوەرو ئامادەبوانی دادگا داواکاریی و کێشەو گرفتەکانی بەردەمیان بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی خستەڕوو. سەرەکیترین کێشەو گرفتەکانیش نەبوونی باڵەخانەی گونجاوو میلاکی فەرمانبەران و کەمیی ژمارەی لێکۆڵەری دادوەریی و هەروەها پێداویستی و کەلوپەلی ناو دادگاکان بوو کە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی بەڵێنی دا بە پێی تواناو ئیمکانیاتی بەردەست کێشەکان چارەسەر بکات. دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هاوڕێ لەگەڵ سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی کەرکوک/گەرمیان سەردانی دادگاکانی بەرایی خانەقین لە قۆرەتوو و دادگای بەرایی کفری و کەلار و رزگاریی و دەربەندیخانی کرد. لەو سەردانانەشدا، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ رەوتی بەڕێوەچوونی داوا جیاجیاکانی ئەو دادگایانەو کێشەو گرفتەکانی بەردەم ئەو پرۆسەیە کردو لە کێشەو گرفتەکانیان کوڵیەوەو رایگەیاند ئەنجومەنی دادوەریی بەردەوام هەوڵ دەدات بۆ چارەسەرکردنی کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم دادگاکان و بەپێی ئەولەویەت و گرنگیی کاروبارەکانیان، ئەو کێشەو گرفتانە چارەسەر دەکات.

بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©