• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌شداریی رێوره‌سمی راگه‌یاندنی رێبه‌ری تایبه‌ت بۆ رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تاوانه‌ داراییه‌كان كرد


27/11/2023
471جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


 

ئه‌مڕۆ 27\11\2023 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی رێوره‌سمی راگه‌یاندنی رێبه‌ری رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی دارایی كرد كه‌ له‌ شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.

 
 

له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی وتارێكی پێشكه‌ش كرد تێیدا وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له‌ راگه‌یاندنی ئه‌و رێبه‌ره‌، ئاماژه‌ی به‌ گرنگیی ئه‌و هه‌نگاوه‌ كرد بۆ به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و تاوانه‌كانی دارایی. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی رایگه‌یاند ئێمه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندین به‌ كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان ئه‌ویش به‌ ئامانجی پێشبردنی بواری دادوه‌ریی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌ یو ئێن به‌شدارییمان له‌ چه‌ندین خول و وركشۆپی جیاجیا كردووه‌ له‌ بواری لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌ داراییه‌كان و له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو زیاتر له‌ 43 دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ریی به‌ به‌رده‌وامیی به‌شدارییان له‌و خولانه‌دا كردووه‌ كه‌ كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌ رێكخراوه‌كاندا هه‌بووه‌ له‌وانه‌ش دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان. هه‌روه‌ها گوتیشی به‌شداربوون له‌و خولانه‌ بۆنه‌ته‌ هۆی به‌رزكردنی ئاستی زانستی و توانستی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌رانی دادوه‌ریی، له‌ قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تاوانانه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنت له‌و تاوانانه‌ بۆ به‌دواداچوون له‌ داهاته‌ نایاساییه‌كانی ئه‌و تاوانانه‌ بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنیان و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یشتن له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانه‌ رێكخراوه‌كان له‌ عێراق كه‌ تاوانی ئاڵۆز و مه‌ترسیدارن.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی خۆشحاڵی خۆی به‌ هاوكاریی وهه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ له‌ زیادبووندان. ئاماژه‌شی به‌وه‌ دا كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌ هه‌ماهه‌نگیی پته‌و له‌نێوان هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێم ئیداره‌یه‌كی باشی ئه‌و دۆسیانه‌ دراوه‌ و له‌و ڕووه‌وه‌ هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ كه‌وتۆته‌ ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێ كردنیش.

شایه‌نی باسه‌ له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی عێراق و سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك دادوه‌رانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسی باڵای داموده‌زگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی به‌شدار ببوون.

 

 


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©