|
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی پێشوازی لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد
28/11/2023
401
جار خوێندراوهتهوه
ئەمڕۆ 28/11/2023 بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە بەڕێز هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
لە دانیشتنێکدا باس و گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک بابەتی پەیوەندیداری نێوان هەردوولا کرا کە وەک دەسەڵاتەکانی دادوەریی و جێبەجێکردن لەو ئیدارەیە لە پەیوەندیی و هەماهەنگیدان.
لەو چوارچێوەیەشدا گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک کێشەو گرفتی رۆژانەی دەڤەرەکە کرا کە بەهۆی بەرفراوانبوونی سنوری ئیداری دەڤەرەکەو ژمارەی دانیشتووانیی، پێویستی هەنووکەیین بۆ ئیدارەکە وەک دامەزراندنی دادگای نوێ بۆ ئەو ناوچانەی کە لە ناحیەوە بوون بە قەزا وەک دەڤەری سیدەکان و هەروەها زیادکردنی ژمارەی دادوەران و لێکۆڵەرانی دادوەریی.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی بەڵێنی دا بە هەموو توانایەک هەوڵ دەدەن بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و ئەو کەموکۆڕییانەی کە لەڕووی کەمیی ژمارەی دادوەر و لێکۆڵەری دادوەریی لە دادگاکانی ئەو سنورە هەیە.
|