ئه‌مڕۆ 30/4/2024 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له ئه‌ندرۆ
ماهونی سه‌رۆكی تیمی (پرۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره)ی سه‌ر
به UNDP له عێراق و شاندی یاوه‌ری.
له دانیشتنێكدا كه به‌ڕێز دادوه‌ر دارا
محمد ابراهیم ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شدار بوو،
گفتوگۆ له‌باره‌ی تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و پاره‌داركردنی تیرۆر و رێكار‌و
میكانیزمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه و میكانیزمه‌كانی كارپێكردنی
یاسای ژماره 39ی ساڵی 2015ی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره
له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌مواره پێویسته‌كانی سه‌ر ئه‌و یاسایه كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی پاڵپشتی ئه‌نجومه‌ن
و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی ناوبراو
دووپات كرده‌وه‌و رایگه‌یاند شاره‌زایی و پسپۆڕیی ئه‌وان سوودبه‌خشه بۆ ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها سوپاسیشی كردن بۆ كردنه‌وه‌ی
خوله‌كانی مه‌شق و راهێنان بۆ به‌هێزكردنی توانای دادوه‌ران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
تاوانی پاره‌داركردنی تیرۆر و سپیكردنه‌وه‌ی پاره.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی تیمی (پرۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
سپیكردنه‌وه‌ی پاره) وێڕای ستایشی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی
به‌رده‌وامییان له‌گه‌ڵ تیمی ناوبراو، دووپاتی كرده‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له‌و هه‌ماهه‌نگیه‌و
له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیشدا ده‌بن بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ده‌ره‌نجامی باش له‌چوارچێوه‌ی ستاندارده جیهانیه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
تاوانی پاره‌داركردنی تیرۆر و سپیكردنه‌وه‌ی پاره.