• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆنفرانسی (حکومڕانی ئەلیکترۆنی) لە وڵاتی ئیستۆنیا کرد


22/05/2024
401جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

ئەمڕۆ 22/5/2024 بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بەشداری کرد لە کۆنفرانسی (حکومڕانی ئەلیکترۆنی- e-governance) کە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە شاری تارتۆ لە وڵاتی ئیستۆنیا بەڕێوە دەچێت.
هاوڕێ لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی، بەڕێز دادوەر شوان محی الدین عەلی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی و بەڕێزان دادوەر خدر حەسەن محەمەد و دادوەر دارا محەمەد ئیبراهیم، ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بەشدارن لەو کۆنفرانسەدا.
 
 
 
 
کۆنفرانسی (حوکمڕانی ئەلیکترۆنی) ساڵانە ساز دەکرێت و لە دەیەمین خولیدا بە بەشداری نوێنەرانی 67 وڵات و نزیکەی 850 کەس لە بەڕێوەبەر و نوێنەری کۆمپانیا جیاجیاکان لە بواری دیجیتالی و ئەلیکترۆنی، دەستی بە کارەکانی کرد و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
ئامانج لە سازکردنی کۆنفرانسەکەش دروستکردنی پردی پەیوەندییە لەنێوان وڵاتان و میکانیزمەکانی هاوکاریی نێوانیان بە مەبەستی بە ئەلیکترۆنی کردنی دامودەزگا فەرمیەکانی وڵاتان.
لەو چوارچێوەیەدا وڵاتی ئیستۆنیا بە یەکێک لە وڵاتە هەرە پێشکەوتووەکان لە بواری بە دیجیتاڵکردنی وەزارەت و دامودەزگاکانی دەوڵەت دەژمێردرێت و لە زۆر وڵاتی جیهاندا پرۆژەی بە دیجیتاڵکردنی دامودەزگا فەرمیەکانیان جێبەجێ کردووە.
لە رۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا چەند پانێلێکی جیاجیا سازکرا، کە تێیدا ژمارەیەک پسپۆڕ و کەسانی ئەکادیمی لە ئاستی باڵا بەشدارییان کرد و گرنگیی و بایەخی پرۆسەی ئەلیکترۆنی و بەدیجیتاڵکردنیان خستەڕوو. هەروەها نوێنەری چەند وڵاتێکی ئەفریقی و ئەمریکای باشوریش بەشدارییان لە پانێلەکان کردو تێیدا باسیان له‌ ئەزموونی وڵاتەکانیان کرد لە دەستپێکردنی پرۆسەی بەدیجیتاڵکردن و گرنگیی ئەو پرۆسەیە لە پێشخستنی کاروباری هاووڵاتیان و گەشەکردنی وڵاتەکانیان.
لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەدا بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و شاندی لەگەڵدا چەند دیدارێکیان هەبوو لەگەڵ بەشداربوانی کۆنفرانسەکە وەک نوێنەری ئیستۆنیا لە یەکێتی ئەوروپا و سەرۆکی بەشی بەدیجیتاڵکردنی دامودەزگا فەرمیەکانی ئەو وڵاتەو چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و شارەزا لەو بوارەدا.
لەو چاوپێکەوتنانەدا سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی پێداگیری خۆی بۆ هەنگاوەکانی بەئەلیکترۆنی کردنی ئەنجومەنی دادوەریی و دادگاکانی هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە و رایگەیاند لە هەرێمی کوردستان هەنگاوی باش لەو بوارەدا نراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەردەوام، پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو پرۆسەیە گرنگە دووپات کردۆتەوە و لە پلانیدایە کە تەواوی دامودەزگا فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان بکرێن بە ئەلیکترۆنی کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی گەشەکردنی وڵات و بە پلەی یەکەم لە خزمەت هاووڵاتیان و هەروەها پرۆسەی شەفافیەت و قۆناغەکانی چاکسازی ئیداریی دەبێت.

بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©