• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوه‌ریی سەردانی دادگاکانی به‌رایی زاخۆ و باتیفای کرد


04/07/2024
327جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

لە سێیەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ دادگاکانی پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ 4/7/2024 بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی بەڕێز دادوەر بەهزاد فەتحی عەلی سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی دهۆک و شاندێکی ئەنجومەنی دادوەریی سەردانی دادگاکانی بەرایی زاخۆ و باتیفای کرد.
لەو سەردانەشدا دوای ئەوەی لەلایەن دادوەر و ستافی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی دادگاکانی ناوبراو پێشوازی کران، ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو کە بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی بەڕێوەچوونی کاروباری دادگاکان بەتایبەت ڕێڕەوی قۆناغه‌كانی داواو مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان له‌ دادگاكان تا ده‌گه‌نه‌ قۆناغی بڕیار و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف و داخوازییه‌كانیان. دادوەر عبدالجبار عزیز حسن دووپاتی کردەوە کە گرنگ، چەسپاندنی یاسا و بەرقەرارکردنی دادپەروەرییە، بۆیە دەبێت دادگاو دادوەر دوور لەهەر فشار و دەستێوەردانێک سەربەخۆیی خۆیان و دادگاکە بپارێزن بۆ ئەوەی جێی متمانەی هاووڵاتیان بن، بەمەش ئامانجە گەورەکە بەدی دێت کە بەدیهێنانی دادپەروەرییە.
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی کردەوە بۆ ئاگاداربوون لە کێشەو کەموکۆڕییەکانیان. لەو گفتوگۆیانەدا دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی باسیان لە ژمارەیەک کێشەو گرفتی رۆژانەی دادگاکان کرد کە گرنگترینیان کەمیی ژمارەی دادوه‌ر و داواكاریی گشتی و فەرمانبەری پسپۆڕ بەتایبەت لێکۆڵەرەوەی دادوەریی و میلاکی فەرمانبەری بەشە جیاجیاکان و نەبوونی باڵەخانەو شوێنی گونجاو و کەلوپەلی پێویست بوو. سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی و شاندی هاوڕێی بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە کێشەو گرفتەکان، سەردانی ژوور ویەکە جیاجیاکانی ئەو دادگایانەی کرد. لە نزیکەوە گوێی لە داواکاری و کێشەو گرفتی فەرمانبەران گرت. سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی دووپاتی کردەوە کە سەردانەکەیان بۆ گوێگرتن و بەدواداچوونی کێشەو کەموکۆڕییەکانە، پێشتریش هەوڵی جیدی دراوە بۆ چارەسەرکردنیان و لەداهاتووشدا بەهەمو توانا بەردەوام دەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، رەنگە پێویستی بە کاتی هەبێت بەڵام قۆناغ بە قۆناغ ئەو کێشانە چارەسەر دەبن.
دوای تەواوبوونی سەردانەکەی بۆ دادگاکانی زاخۆ و باتیفا، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی و شاندی یاوەری کۆتاییان بە سەردانەکەیان بۆ دادگاکانی پارێزگای دهۆک هێنا کە سێ رۆژی خایاندو گەڕانەوە هەولێری پایتەخت

بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©