له رۆژانی 25 تاكو 27ی ته‌مموزی 2024 له وڵاتی ماڵتا كۆنفرانسێك به ناوی (باشتر كردنی
هه‌ماهه‌نگی بۆ قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆریستانی داعش و به‌ره‌نگاربووونه‌وه‌یان به
یاسای نێوده‌وڵه‌تی) به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌ڕێز دادوه‌ر محه‌مه‌د مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم و به‌ڕێز
د. سه‌یوان بارزانی باڵیۆزی كۆماری عێراقی فیدرال له (رۆما، سه‌نمارینۆ و ماڵتا)
و نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق ئاماده ببوون.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین وتار و بڕگه‌ی جیاجیا پێشكه‌ش كران تێیدا ئاماژه
به‌وه درا كه هێشتا مه‌ترسی تیرۆرر ماوه‌و داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كان سه‌رقاڵی
خۆرێكخستنه‌وه‌ن، بۆیه پێیویسته جیهان به شێوازێكی نوێ و به‌رێگه‌ی ماده و
بڕگه‌ی نوێی یاسایی به‌ره‌نگاری ئه‌م گروپانه ببێته‌وه.
له ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا د. سه‌یوان بارزانی ئاماژه‌ی به گرنگی
سازكردنی ئه‌و كۆنفرانسه كرد بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی و هۆشیاری دادوه‌ره‌كان
و ئاگاداربوون له دوا گۆڕانكارییه‌كانی نێو یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
تیرۆر.
لای خۆیه‌وه دادوه‌ر محه‌مه‌د مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی
ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
تیرۆریستانی داعش نمونه‌یه‌كی به‌رچاوه له جیهان و رێزی لێ ده‌گیرێت. هه‌روه‌ها
گوتیشی ئێمه له كوردستان له‌بری جیهانی ئازاد شه‌ڕی داعشمان كرد و به‌رده‌وامیش
ده‌بین له‌و شه‌ڕه و دادوه‌ره‌كانمان هوشانی پێشمه‌رگه‌و كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان
چاونه‌ترسانه بڕیاری گرنگیان له‌دژی تیرۆریستان داوه. به‌ڵام گرفتی ئێمه له ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ریی هه‌رێم پرسی پێگیریكردن به مافه‌كانی مرۆڤه كه سزای له‌سێداره‌دان له
هه‌رێم راگیراوه و ژماره‌یه‌كی زۆر حوكمدراو به سزای له‌سێداره‌دان هه‌یه و
پێویسته ئه‌م پرسه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كه له به‌ره‌ی
شه‌ڕی تیرۆردان چاره‌سه‌ر بكرێت.