|
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ته‌واوی دادوه‌رانی سه‌ربه دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر كۆبووه‌وه
14/11/2012
1254
جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی دادگای ته‌مییز، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌فراوان له‌گه‌ڵ ته‌واوی دادوه‌رانی سه‌ر به دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری باسی له كاركردنێكی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگ كرا‌و كرد له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر دادوه‌ری و سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر بێت و له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندنی هه‌رچی زیاتری دادپه‌روه‌ریی له هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری تیشكی خسته سه‌ر دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه به‌یاوه‌ری چه‌ند وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری دادوه‌ری سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییان كردبوو و له‌و رووه‌وه ته‌ئكیدی له پاڵپشتی ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری كرده‌وه به شیوه‌یه‌ك كه هاوكات له‌گه‌ڵ پاراستنی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له یه‌كتر و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له كاروباری یه‌كتر، به‌لام هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان ئه‌و دهسهلاتانهدا هه‌بێت به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له خزمه‌تی چه‌سپاندنی یاسا‌و به‌رقه‌راركردنی دادپه‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه و پاراستنی ماف و ئازادییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی یاسادا بێت.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی چه‌ندین ته‌وه‌ری دیكه وه‌ك میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دانانی شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه كه له خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بێت بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كرا.
|