|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان: تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌چوو
16/11/2012
1242
جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
هه‌رێمی كوردستان: تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌چوو
16/11/2012
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
هه‌رێمی كوردستان:
تاقیكردنه‌وه‌ی
گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌چوو
سه‌رله به‌یانی
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
هه‌رێمی كوردستان وهه‌روه‌ها سازگارعەلی ناجی
به‌رپرسی داواكاری گشتی هه‌رێم تاقیكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی پاڵێوراوان بۆ ئه‌ندامانی
داواكاری گشتی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و پرۆسه‌یه‌دا
كه‌له كۆلێژی یاسا‌و رامیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین
له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، پاڵێوراوان له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی
و كه‌ركوك و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانیش به‌شدارییان تێیدا كردكه 300 پالێوراو له پله‌ی جۆراوجۆری دادیی وه‌ك
جێبه‌جێكاری داد و دانووس و لێكۆڵه‌ره دادییه‌كان و هه‌روه‌ها پارێزه‌رانی له خۆ
گرتبوو و دوای ده‌رچوونییان وه‌ك ئه‌ندامی داواكاری گشتی، له‌و تاقیكردنه‌وه به‌شێكیان
بۆ سنوری ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌ست به‌كار ده‌بن دوای دامه‌زراندنیان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه
له ڕوانگه‌ی گرنگیدانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به دادگاكانی سنوری كه‌ركوك و
گه‌رمیان و له چوارچێوه‌ی پێویستی ئه‌و سنوره به فه‌رمانبه‌ری دادیی، بڕیاری دامه‌زراندنی
46 كه‌س له سنوری سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك و گه‌رمیان ده‌ركراو
له هه‌مان چوارچێوه‌شدا به‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له پله‌ی لێكۆڵه‌ره‌وی
دادی له سنوره‌كه‌دا هه‌یه، بڕیار درا به گۆڕینی ناونیشانی هه‌شت یاریده‌ری دادوه‌ری
بۆ لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی ل سنوری دادگاكانی كه‌ركوك و گه‌رمیان.
|