|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری: له رۆژانی داهاتوودا، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ 109 پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامی داواكاری گشتی ده‌كرێت
19/11/2012
1375
جار خوێندراوه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو رێككه‌وتی 16/11/2012 تاقیكردنه‌وه‌ی پاڵێوراوانی دادی بۆ دامه‌زراندن وه‌ك ئه‌ندامی داواكاری گشتی، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ ئه‌ندامی داواكاری گشتی له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رچوون كه ژماره‌یان 109 كه‌سه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاشكراشی كرد كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رچووانه ئه‌نجام ده‌درێت كه له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوونه و ئه‌و 109 كه‌سه‌ش بۆ سه‌ر 3 گروپ دابه‌ش كراون و چاوپێكه‌وتنی گروپی یه‌كه‌م كاتژمیچر 10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه 29/11/2012 ده‌بێت و چاوپێكه‌وتنی گروپی دووه‌میش رۆژی هه‌ینی 30/11/2012 ده‌بێ و گروپی سێیه‌میش رۆژی شه‌ممه رێككه‌وتی 1/12/2012 چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌درێت. بۆیه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم داوا له‌و پالێوراوانه ده‌كات كه ناویان ده‌رچووه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكه‌ن له رۆژانی دیاریكراو بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵیان.
|