• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

دیداری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەریمی کوردستان لەگەڵ وەفدێکی (یونامی) نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق


09/01/2011
1362جار خوێندراوه‌ته‌وه‌



ئەمرۆ یەكشەممە رێکەوتی 9/1/2011 سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دادوەر (ئەحمەد عبدوڵڵا زبێر) پێشوازی کرد لە (فرانسیسکۆ مۆتا ) بەرپرسی گشتی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ لە یونامی و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە (فیدریکا سیماندی ) بەرپرسی مافی مرۆڤ لە یونامی و (زیتوسیانی) بەرپرسی ئۆفیسی مافی مرۆڤ بەوەکالەت لە یونامی هەولێر و(سفیان حسین ) بەرپرسی مافی مرۆڤ لەهەولێر.

لەدەسپێکی دیدارەکەدا، (فرانسیسکۆ مۆتا ) باسی کرد کە ئامانجی سەرەکییان لەسەردان کردنی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی ئاگادار بوونە لەرەوشی مافی مرۆڤ ، چونیەتی بەرێوەچوونی کاری دادگاکان ،کەش و هەوای زیندانەکان ،ئاستی پەیرەوکردنی دادپەروەری سیستەمی یاسایی بەتایبەت بواری لێکۆ ڵینەوە لە هەرێمی کوردستان ،هەروەها (فرانسیسکۆ مۆتا ) ئاماژەی دا ئۆفیسەکەیان هەرشەش مانگ جارێك راپۆرتی خۆیان دەربارەی رەوشی مافی مرۆڤ لەعێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی پێشکەش بەنەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ، وێرای بەخیر هاتنی وەفدەکە ، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی (فرانسیسکۆ مۆتا ) کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە بەرپرسی گشتی نوێ ی یونامی لەعێراق و هیوای خواست کە پەیوەندییەکی پتەو هەبێت لەنێوانیاندا و رایگەیاند کە ئەنجومەنی دادوەری بەرزترین دەسەڵاتی دادوەریە لە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی سێیەمە لە پاڵ دەسەڵاتی یاسادانان (پەرلەمان ) و دەسەڵاتی جێ بە جێ کردن (حکو مەت )و بەپێ ی یاسای  دەسەڵاتی دادوەری ژمارە (23)ی ساڵی (2007) دەسەڵاتیکی دادوەری سەر بەخۆ دامەزرا لەرووی دادپەروەری و کارگێری و داراییەوە و روونی کردەوە کە دادگان پێشڤەچوونیکی باشیان بە بەخۆوە بینیوە و تارادەیەك گورانکاری لە یاساکاندا کراوە و هەروەها رەوشی مافی مرۆڤ بە باشی بەر چاو دەگیریت و لەهەموو لایەنێك بایەخی پێدەدریت و ئەگەر کە م و کورتیەکیش هەبێت بە هەول و ماندوو بونێکی زۆر کاردەکەین بۆ نەهێشتنی ئارایشەکان و روونی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە پابەندی یاساکانی نێودەوڵەتی و یاساکانی مافی مرۆڤ بووە.

هاوکات لەدیدارەکەدا ، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری تیشکی خستە سەرباری گوزەرانی زیندانیەکان و تەئکیدی کردەوە کە لەزیندانەکان ناحیەی ئینسانی بەباشی بایەخی پێدەدرێت و زیندانەکان دورن لە توندوتیژی و کاری نامرۆڤانە و بەهیچ شێوەیەك ئەشکەنجەو ئازاردانی تاوانباران یان گومانلێکراوان لەزیندانەکانی کوردستان بوونیان نییە و ئەگەر حالە تێکی سەلمێنراوی ئازاردان هەبێت بەدواداچوون دەکرێت و ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر ئەم کەسە یان ئەم لایەنە وەردەگرێت.

لە کۆتایی دیدارەکەدا ، دادوەر (ئەحمەد عبدوڵڵا زبێر) جەختی کرد کە بنەمای ئەساسی ئەنجومەنی دادوەری پیادە کردنی یاسایە بەسەر هەموو کەس و لایەنێك بەبێ جیاوازی و نابیت کەس لە ئیجرائاتی یاسایی بەدەر (استثناء ) بکرێت و (فرانسیسکۆ مۆتا ) ستایش و تقدیری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کرد و ئامادەی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ پاڵپشتی کردن و هاوکاری کردنیان وبەئەرکی خوی زانی کە لە ماوەی کارکردنیدا بتوانێت زۆر لەکێشەو گرفتەکان هەڵپسێر دراوەکان چارەسەر بکات ئەویش بە هەماهەنگی و هاوکاری دوولایەن دەبێت.


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©