• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

دیداری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری لە گەڵ نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ دادپەروەری یاسا لە عێراق


09/12/2010
1352جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


-        رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 9/12/2010 سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دادوەر( ئەحمەد عبدوڵڵا زبێر) پێشوازی کرد لە (فرانسیسکۆ دیاز ئەلکانتۆ) سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا و شاندی یاوەرى.

-        لەسەرەتاى دیدارەکەدا ، باس و گفتوگۆ کرا دەربارەی ڕەوشی هەنوکەی سیستەمی دادوەری و ئاستی پێشکەوتنی سەروەری یاسا و چۆنیەتی بەرێوەچوونی سەربەخۆیی دادوەری لە هەرێمی کوردستان ، لەم بارەیەوە هەردوولا بەتیروتەسەلی بیروبۆچوونیان ئاڵوگۆر کرد.

-        (فرانسیسکۆ دیاز) بەکورتی باسی لە کاروچالاکیەکانی ئۆپەراسیۆنی خۆیان کرد کە لەژیر چاودێری ئامانجی گشتی و سیاسەتی بەرگری (csdp) کراوەتەوە و ئامانجی سەرەکیان بەرقەراری ئاسایش و دادپەروەرییە لەعێراق و ئاماژەی دا کە ئۆفیسیان لە بغداد و بصرە هەیە و بەم دواییەش ئۆفیسیان لە هەولێر کردوتەوە.

-        (فرانسیسکۆ دیاز) لە دریژەی قسەکانیدا روونی کردەوە کە رۆڵی خۆیان دەبینن و کار دەکەن بۆ رەخساندنی زەمینەیەکی لەباروگونجاو بۆ گەشەپێدانی سیستەمی دادوەری و جێبەجێکردنی پێداویستیەکانی دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان ، هەروەها رایگەیاند کە ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ یارمەتیدان و هاوکاری کردنیان لە ریگای کردنەوەی چەندین خولی راهێنان بۆدادوەران و داواکاری گشتی و مافپەروەرانی کوردستان بۆبیرورا گۆرینەوە و بەهێزکردن و گەشەپێدانی یاسا و دادپەروەری ئەویش بەهێنانی دادوەران و پسپۆرانی ئەورووپی بۆ کوردستان.

-        سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری وێرای بەخیرهاتنیان ، کردنەوەی ئۆفیس لەهەولێر بە هەنگاوێکی گرینگی لەقەڵەم دا و ستایشیان کرد بۆ بایەخدانیان بەعێراق بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی و روونیکردەوە کە ئەم دانیشتنە دەسپێکێکی باش دەبێت بۆ بەردەوام بوونی پەیوەندییان لەگەڵ نێردەی یەکێتی ئەورووپا و تیشکی خستە سەر چەند بابەتێك و بەئەرکی خۆی زانی کە پاڵپشتیان بێت و هەوڵی جدی بدات بۆ پێشکەش کردنی هاو کاری و کار ئاسانی بۆیان.

-        هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ڕایگەیاند کە ئەگەرهەندێك کەم وکورتیش هەبێت لە هەندیك مجالاتی یاسایی ، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بؤ ئەو زروفە هەستیارەی کەبە سەر عێراق و بەتایبەت کوردستاندا هاتووە.

-        دواتر باس لە زەرورەتی کردنەوەی پەیمانگای دادوەری لە هەرێمی کوردستان کرا و دادوەر (رامزعلى نامق) جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکی ئەنجومەنی پەیمانگای دادوەری  ڕایگەیاند کە زۆربەی کارەکانی ئەم پەیمانگایە بە کوتا هاتووە وانشااللە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە فەرمی دەکریتەوە.

-        لەکۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پتەو کردنی پەیوەندیەکانی هەردوو لایەن کردەوە و هاوکات گەشبینی خۆیان دەربڕی بەوەی کە سەروەری یاسا لە کوردستان دەچێتە قۆ ناغێکی نوێ و جیاواز دەبێت لەگەڵ قۆناغەکانی پێشووتر و هیوایان خواست کەبە هاوکاری و شارەزایی سیستەمی دادوەری وولاتانی پێشکەو توو گرفتەکان بەرەو چارەسەری دەروات .


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©