• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

دەربارەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان


20/11/2012
6815جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

دەربارەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان

 ئەنجوومەنی دادوەری بەرزترین دەسەڵاتی دادوەریە لە هەرێمی کوردستان ودەسەڵاتی سێیەمە لە پاڵ دەسەڵاتی یاسادانان (پەرلەمان) و دەسەڵاتی جێبەجێ کردن (حکومەت) ، هەتا ساڵی 1992 دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان نەبوو کاری سەرجەم دادگاکانی کوردستان بە یاسای ژمارە  (160)ی ساڵی (1979) رێکدەخران و سەر بە وەزارەتی دادی بەغدا بوون .

بەڵام لە دوای راپەرینی ساڵی 1991ی گەلی کوردستان و دوای ئەوەی لە ساڵی 1992  ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان هاتەکایەوە ، یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە (14) ی ساڵی 1992 لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچوو کە لە رێکەوتی (14/1/1993) کاربەم یاسایە کرا و سەرۆکایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ژێر رۆشنایی ئەم یاسایە دامەزرا  و سەربە وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان بوو.

ئەوکات دوو سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوە لە هەرێمی کوردستان هەبوون ، یەکەمیان سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بوو (بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر ودهۆك) ، دووەمیان سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوك لە سلێمانی بوو ، کە پارێزگای سلێمانی و گشت دادگاکانی سەر بە ناوچەی  گەرمیانی دەگرتەوە ،هەتا دەرچوونی یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە (23)ی ساڵی (2007)  کە لە رێکەوتی 5/11/2007 کاری پێ کراو دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ لە رووی دادپەروەری و کارگێری و داراییەوە دامەزرا و بە پێ ی یاسای ژمارە 23 ى ساڵی 2007 ، دەسەڵاتی دادوەری بە تەواوەتی جیابۆتەوە لە دەسەڵاتێکی جێ بە جێ کردن وە ئەنجوومەنی دادوەری لێکەوتەوە .

هەروەها بەپێ ی ئەم یاسایە ، ناوچەکانی تێهەڵچوونەوە کرا بە چوار(4) ناوچە کە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی (ناوچەی دهۆك)، کە گشت دادگاکانی ناوچەی پارێزگای دهۆك لە خۆدەگرێت ، لە گەڵ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی (ناوچەی سلێمانی) کە سەرجەم دادگاکانی ناوچەی سلێمانی دەگرێتەوە ، زیاد کراوە وە ناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوك – سلێمانی گۆراوە بۆ سەرۆکایەتی  دادگای  تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوك/گەرمیان ، و ئەم سەرۆکایەتیە  گواستراوەتەوە بۆ ئيدارەى گەرمیان لە قەزاى كەلار .

ئەنجوومەنی دادوەری پێكدێت لە :

1.سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە و جێگرەکانی .

2. سەرۆکەکانی دادگاکانی تێهەڵچوونەوە (هەولێر – دهۆك – سلێمانی – کەرکوك/گەرمیان).

3.سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری. ( تا ئێستا ياساى تایبەت بە م دەستەيە دەرنەچووە).

4.سەرۆکی داواکاری گشتی.

ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بە پێ ی یاساکە بەرجەستە بووە.

جێ ی ئاماژەیە کە لە ساڵی (1992) ەوە زمانی کوردی بووە زمانی فەرمی دادگاکان لە هەرێمی کوردستان بە پێ ی یاسای دەسەڵاتی دادوەری .

ئەنجوومەنی دادوەری چەند تایبەتمەندی و کارێك لە ئەستۆ دەگرێ، لەوانە:

یەکەم : ئامادەکردنی پلان و نەخشە بۆ دامەزراوەی دادوەری و وتووێژی لە سەر کردن و دەربڕینی تێبینیەکانی لەوبارەیەوە.

دووەم : سەیرکردنی کاروباری دامەزراندن و بەرزکردنەوە و پلە و پایەی گواستنەوە و گەراندنەوەی دادوەرەکان و لێکۆڵینەوە لە رەوشت و توانایان و سەرپەرشتیکردنی سەربەخۆیی دادوەری .

سێیەم : ئامادەکردنی بودجەی ئەنجوومەن و بەرزکردنەوەی بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەند کردنی .

چوارەم : لایەنی رێکخستنی کارگێریی و دادگاکان بە کاروباری خزمەتی کارمەندان و بەرزەفتکردنیان.

پێنجەم : دیاریکردنی میلاکاتی دادگاکان و دامەزراندنی فەرمانبەرانی کە ئەو میلاکانە پڕ دەکەنەوە و ئەوانی دیکە لەچوارچێوەی تەرخانکراوەکانی بودجەی ئەنجوومەن دەبن.

شەشەم : دانانی پەیرەوی ناوخۆ بۆئەنجوومەن .

هەروەها دامەزراندنی دادوەران کە دەبێت کۆمەلێك مەرجیان تێدابێت لە لایەن ئەنجوومەنی دادوەریەوە دەبێت و پایەپێدان بە دادوەران و هەروەها مۆلەت و مافی خانەنشین کردنی دادوەران و گواستنەوە وئینتداب و سەرپەرشتیکردنی کاری دادوەران و کارو باری بەرزەفتکردن هەرهەمووی بە ئەرك و دەسەڵاتی ئەنجوومەنی دادوەری دادەنرێت.

لە بەرگرنگی ئەم دەسەڵاتە و ئەو پەرەسەندنە پۆزەتیفە گەورانەی لەو ماوەیەدا هەموو بوارەکان بەخۆیانەوە بینیویانە ، بەتایبەتی دادوەری و فراوا نبونی دادگاکان لە کوردستان لەرووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە ، ئەمە وای خواست ناوچەی تازەی تێهەڵچوونەوە دابنرێت و لە پێناوی پاراستنی سەربەخۆیی بە دەسەڵاتی دادوەری و جیاکردنەوەی لە وەزارەتی داد کە بەشێکە لە دەسەڵاتی جێ بەجێ کردن و لە پێناو هێنانەدی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان کە بنەمای دیموکراتیەتە و لە زۆربەی وولاتە پێشکەوتووەکان پەیڕەو دەکرێ بۆیە ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان دامەزرا.


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©