• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

دەقی ووتاری بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی کردنەوەی تەلاری ئەنجومەنی دادوەری لە هەولێر لە رێکەوتی 21/5/2009


21/05/2009
1715جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

ئامادەبوانی بەرێز  ...میوانە بەرێزەکان... هەموو لایەکتان بەخێر بێن بەسەر چاو.

خۆشحالم ئەمرۆ لە گەڵ ئێوەی بەرێز بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی تەلاری تازەی ئەنجومەنی دادوەری دەکەین لە هەرێمی کوردستان .

بەشداری ئەمرۆی ئێمە لێرە دووپاتکردنەوەی بایەخدانمانە بە دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان .

 ئەم پرۆژەیە هەنگاوێکی ترە بۆهاتنەکایەی سیستەمێکی دادوەری ، ئەمەش دەسکەوتێکی دیکەیە لەرێی کارکردن بۆ مسۆگەرکردنی سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دادگاکان لە هەرێمی کوردستان . هاوکات هەوڵێکە بۆ چەسپاندنی و زیاتر پەرە پێدانی سیستەمی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا . دووساڵ بەر لەئیستا ، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی جیدی دا وهەنگاوی پراکتیکی هاویشت بۆ دامەزراندنی دادگایەکی سەربەخۆ لە هەرێم .

بوونی ئەم تەلارە ئەمرۆ ،هێمای بایەخدان و پابەند بوونمانە بە پرەنسیپی سەروەری یاسا ، لەهەمان کاتدا نیشانەی هەوڵی بەردەواممانە بۆچاکترکردنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و پێگەی یاساییمان ، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سیستەمی دادوەری هەرێمی کوردستان .

ئێمە لە حکومەتی هەرێم ، هەمیشە و بە بەردەوام پاڵپشتیمان لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری کردووە ،کارکردن بۆچەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری وسەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری ، واتا رێز گرتن لە مافە کانی مرۆڤ ، پابەند بوون بەیاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان .

ئێمە هەوڵمان داوە ، بەپێی پێوەرە جیهانیەکان ، زەمینەی لەبار برەخسێنین بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتی دادوەری ، ئەو پێوەرانە لەپێناو خزمەتی مرۆڤایەتی وپاراستنی مافی تاك و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دارێژراوە.

ئێمە وەکو حکومەتی هەرێم پابەندی ئەو پێوەرانە دەبین، بۆ دامەزراندنی سیستەمی دادوەری و دادگایەکی عادیلانە لە وڵات ، ئەوجۆرە سیستەمە دەخوازێ کەهیچ کەسێك بەپێ ی بریاری دادوەر و نەبوونی بەڵگەنامەی یاسایی لەم هەرێمەدا دەستگیر نەکرێت.

ئەو کەسە دەستگیر دەکرێ دەبێ بزانێ بۆ دەستگیر کراوە ، مافی ئەوەی پێبدرێ کە پارێزەر بۆ خۆی دابین بکات . بۆیە لێرە دەبێت بزانین پێناسە و ئەرکی سیستەمی دادوەری و دادگاکان چیە؟ ئەنجومەنی دادوەری وەك بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری لەهەرێم لە رێگەی دادگاکانەوە بەتایبەتی دادگای پێداچونەوە دەتوانێ بە دۆسیەی گومانلێکراو وتاوانکارو بریارو سزای دادگاکاندا بچێتەوە . بۆیە وەك ئەرکێکی یاسایی و مرۆڤانە ، ئەنجومەنی دادوەری ودادگاکان دەبێ بە ووردی چاو بەهەموو ئەو بریارانەدا بخشێنینەوە کە دەردەچن . لە سەردەمی رژیمە یەك لەدوای یەکەکانی عێراق ژمارەیەکی یەکجار زۆری رۆڵەکانی گەلەکەمان ، بونە قوربانی نەبوونی دادگایەکی دادپەروەر، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانمان بە بێ هیچ بەڵگە و هۆیەك راپێچی گرتووخانەکان دەکران و بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە رەفتاریان لەگەڵ دەکرا و هیچ کاتێك بەشێوەیەکی ئاشکرا دادگای نەدەکران.

لەعێراقی دوای دکتاتۆریەت ، پێویستە یاسا سەروە بێت و هەموو لایەکمان بەتەواوی پابەندی ماددە دەستوری و دەقە یاساییەکان بین ،نابێ هیچ کەس ولایەنێك خۆی لەسەرووی یاساو دەسەڵاتی دادوەری ببینێ لەم ووڵاتەدا.

یاسا دەتوانێ بەهانای هەموو ئەو کەسانەوە بچێت کەهەست دەکەن بەشێوەیەك لەشێوەکان مافیان پێشێل کراوە ، یان پشتگوێ خراون . بۆیە هەرچەندە زیاتر رێز لە یاساو مافی مرۆڤ و دادپەروەری بگرین ، ئەوەندە زیاتر دەتوانین دۆست و پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ گەلەکەمان بە دەست بێنین .

یاسا هەموو پەیوەندیەکان لەژیانی کۆمەڵگا رێکدەخات وبنەمای یاساییەکان لەخزمەتی هەموو کەسێك دایە ، دادگای دادپەروەر بەشێوەیەکی بنەرەتی مافەکانی تاك مسۆگەر دەکات ، ئەگەر هاتوو مافی پێشێل بکرێت.

ئەمرۆ لە هەرێمی کوردستان ، دەسەڵاتی دادوەری بە تەواوەتی لە دەسەڵاتەکانی دیکە جیاکراوەتەوە و سەربەخۆیی هەیە. ئێمە وەك حکومەتی هەرێمی کوردستان ، جەخت لە سەر بێلایەنی وسەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان دەکەینەوە وە کاردەکەین تا دەسەڵاتی دادوەری تەواو سەربەخۆ بێت . نابێت هیچ کەسێك و حزب و لایەنیك دەست لە کارووباری دادگاکان وەربدەن . لەبەرامبەر ئەوەشدا دەبێت دادگا سەر بەخۆیی خۆی بپارێزێت و نەکەوێتە ژێر فشاری هیچ لایەنێك و دەسەڵاتێك و حزبێك ، بۆ پاراستنی ئەو سەربەخۆیەش ، دادوەرەکان دەبێت زیاتر پشت بەدەستور و یاسا ببەستن .

پێویستە دادوەرەکانمان بوێرانە رووبەرووی ئەو ئاستەنگانە ببنەوە کە دێنە رێی چەسپاندنی دادپەروەری و سەربەخۆیی و باش بەرێوەچوونی رێرەوی دادگا . ئیمە پێویستمان بەزیاتر بەهێزبونی متمانەی نێودەوڵەتی بە ئەزموونی دیموکراسیمان هەیە . حەزدەکەم زۆر راشکاوانە بڵێم کەوا سەبارەت بەسیستەمی دادوەریمان بە بێ کەم وکوری نیە ، پێویستە ئیوەش هەوڵ بدەن بۆچاك کردنی ئەم سیستەمە لەهەموو روێکەوە بۆئەوەی بتوانین متمانەی نێودەوڵەتی بۆئەم دیموکراسیەی کە ئێمە دەستمان پێکردووە ، دابین بکەین هەوڵی پشتگیری بەردەوامی بۆ بدەین ، بەرپرس و دادوەر و پارێزەر و مافپەروەر و لێکۆڵەر ئەرکی چاکردنی ئەو سیستەمەیان لەسەر شانە.

سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری ستونێکی سەرەکی ئەو پێوەرەیە ، تاماوەیەك لەمەوبەر بەشێك بوون لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن ، بەڵام ئیستا دەسەڵاتێکی سەربەخۆن و بودجەی خۆتان هەیە و سەربەخۆیی دەستوری و یاسا زامنی سەر بەخۆیی بڕیارتانە.

ئیمە لە حکومەتی هەرێم ، رووبەرووبونەوەی زۆرمان لەبەردەم ماوە بە بۆچوونی من هیچ کام لەم رووبەرووبونەوانە لەبەهێز کردنی دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆیی سیستەمی دادوەریمان گرینگتر نییە بۆ ئیستای هەرێمی کوردستان ، دیارە زۆر هۆکاریش هەیە بۆ ئەم گرینگیە لەمانە:-

یەکەم:پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێم هەنگاوی بەپەرۆشیان هاوێشتوە لەبوارەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی ،پاراستنی مافی مرۆڤ ، نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان ،پرسی گەندەڵی و ئاسایشی هەرێم ، ئەو هەنگاوانەمان کاریگەری نابن ئەگەر سیستەمی دادوەری و دادگاکان وەکو پێویست بەهێز و کاریگەر نەبن بۆ جێبەجێکردنی یاساکان ، بەهیچ شێوەیەك ئێمە ناتوانین بگەینە ئەو ئامانجە ئەگەر دادگاکانمان بڕیاری یاسایی و سەربەخۆیی نەدەن.

بنەما سەرەکیەکانی هەرکۆمەڵگایەکی شارستانی ، ئەوە دەخوازێت کە هاوڵاتی بزانێت و بڕوای تەواوی بەوە هەبێت کە یاسا سەروەرە و بڕوایان بەوە هەبێت کەهیچ کەس و لایەنێك لە سەررووی یاسا نییە ، بۆ ئەوەی یاساکانمان رێزیان لێ بگیرێت و جێبەجێکرێن ، پێویستە کۆمەڵگا بە دڵنییایەوە بزانێت کە دادگا و دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ و بەهێزن و پابەندن بەیاسا.

ماوەیەك لەمەو بەر بەدیمان کرد دوای دەرچونی یاسای رۆژنامەوانی بەداخەوە هێشتا دادگا و دادوەر لە سەر یاسای کۆن دەرۆیشتن کاریان پێدەکرد ، کە ئەمەش کێشەیەکی گەورەی لەگەلێك لایەن بۆدروست کردین بەبێ هیچ هۆیەك بەرپرسیاریەتی دەسەڵاتی دادوەرییە لەگەڵ دەرچونی هەریاسایەك ، یاساکە بخاتە بواری جێبەجێکردن.

دووەم:- گەشەپێدانی ئابوری لە کەرتی تایبەت ، دەخوازێت کە کرێکار و خاوەن کار ، بەڵێندەرو خاوەن کۆمپانیا متمانەی تەواویان هەبێت کە چاڵاکی و مامەلە ئابووریەکانیان رێزیان لێدەگێریت ،سامان و سەروەتیان لە رووی یاساییەوە سەلامەتی و پارێزراوە.

ئەم بنەمایە لەسەر هەردوو جۆرە چالاکی ، ناوەخۆیی و دەرەکی جێبەجێ دەبێت . هەربۆیە بوونی سیستەمێکی دادوەری جێگیرو کاریگەر و لێهاتوو ، فاکتەرێکی تەواوکەرە بۆ پەرەپێدانی ئابوریمان لە هەرێمی کوردستان .

سێ یەم:دەبێ دان بەوە دابنێن کەوا سیستەمی دادوەری و دادگاکانمان لەکاریگەری هێزە سیاسیە سەرەکیەکانمان بەدوورنین ، شاردنەوەی راستیەکان کێشەکان چارەسەر ناکات .بۆیە ئێوەش لەهەموو ئاستەکان هاوکاربن ، بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانمان لە دروست کردنی سەربەخۆیی ئەم دەسەڵاتە .

پێویسە بۆخۆمان بۆجیهانی دەرەوە بسەلمێنین کە بە بروای تەواوەوە لەسەر رێگای راست و بەئاراستەی دروست، بەرەو نوێ کردنەوەی دامەزراوەکانمان ، لەسەر بنەمای هاوچەرخ دەرۆین . هەرچەندە پێشتریش گوتومانە ،ئێمە بۆماوەی دەیان ساڵ لەجیهان دابڕابووین ، بەبێ پشتگیری جیهانی دەرەوە بەتەنیا مابوین ، ئەوکات نەمان دەتوانی سود لە گەشەسەندنی جیهان وەربگرین ، ئەمرۆ ئەم هاوکێشەیە گۆراوە ، خۆشحاڵین کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بایەخ بە کوردستانی عێراق دەدات ، زۆر لایەنی حکومی وکەرتی تایبەت لە سەرانسەری جیهان ، ئامادەییان پیشانداوە بۆ وەبەرهێنان و یارمەتیدانمان بۆ راهێنان و پەرەپێدانی پێویستیەکانمان ئەو بایەخە نێو دەوڵەتیە بەهەرێمەکەمان یەك ئاراستە نییە ، بەڵکو دەرفەتێکە کەتیایدا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی راستەوخۆ چاودێریمان بکات.

جیهانی دیموکراسیەت و ئازادیخواز لێمان وورد دەبێتەوە ، بۆئەوەی بزانین ئایا ئێمە هەنگاو دەنێن بۆ ئەوەی زیاتر بە شێوەیەکی شەفاف و کراوە کار بکەین ، کاریگەرولێهاتوو بین لە چالاکیەلانمان، ئەگەر بمانەوێت لەو هێزانە دڵنیابین لەهەڵوێست و نیازمان ، پێویستە پیشانی هەموو لایەکی بدەین کە دەسەڵاتێکی دادوەری لە هەرێم لە توانایدایە بەشیوەیەکی رەوا و کراوە و بێ لایەن ئیدارەی سیستەمی دادوەری بکات لە هەرێمی کوردستان .

دەبێ پێوەری ئێمە بۆ سەرکەوتن ناوەرۆك بێت نەك تەنها روخسار ، بۆیە پێشکەوتن و سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بەندە بە پرسی دادوەری و مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا نەك تەنها پێشکەو تن لەپرۆسەی ئاوەدان کردنەوە و بیناسازی و دروست کردنی بینا و شەقامی خوان.

چوارەم : لەبەرئەوەی باوەرمان بە بنەماکانی ئازادی و دیموکراسی هەیە دەبێ راستگۆ بین بەرامبەر ئەو شتانەی باسی لێدەکەین ، پێویستە دەسەڵاتی دادوەری و دادگا و سیستەمی دادوەریمان زیاتر کراوە و سەربەخۆ بن . کردار و پرۆسەکانی ناو دادگا پێویستە ئاشکرا بێت و بەردەست بکرێت بۆ هەر لایەنێك کە بیەوێت بیانبینێت ، بڕیارەکانی دادگا پێویستە بە زوویی و بە شیوازی نوسراو بڵاوبکرێتەوە پێویستە لە سەر دادگاکانمان هەوڵی پتر بخەینە گەڕ بۆ روونکردنەوەی کاروچالاکی و بریارەکانیان بۆ هاوڵاتیان ، ئێمە تەنها بە کردار رێز بۆ خۆمان پەیدا دەکەین نەك بە دروشم . هەرچەندە دەزانین کاری زۆری تر دەمێنێت کە بیکەین ،بەڵام هەندێك گۆرانی بەرچاویش بەدەست هاتوون لەبوارەکانی سیستەمی دادوەری ، حەزدەکەم ئاماژە بەهەندێك لەو پەرەسەندنانە بدەم:

 

 

Ø    بڕیارماندا و یاسایەکمان دەرکرد بۆ یەکخستنەوەی دادگای پێداچوونەوە کە بەرزترین دادگایە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەهێزو سەربەخۆبێت.

Ø    ئێستا دەسەڵاتی دادوەری و ئەنجومەنی دادوەری دروست بووە لە هەریم کە ستونی سێیەمە لە سیستەمی حکومرانی هاوتای دەسەڵاتی یاسادانان و جێ بە جێ کردن.

Ø    بودجەیەکی سەربەخۆمان دابین کردووە بۆ دادگاکان بۆئەوەی بتوانین خۆیان ئیدارەی کارووباری خۆیان بکەن و زیاتر ئازادبن ، دڵنیاتان دەکەمەوە کەحکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی دادگاکان ئەو توانایەیی هەیەتی هەموو پشتگیریەکی پێویست بۆ ئێوەدابین دەکات بۆ سەربەخۆیی.

Ø    بە شێوەیەکی بەردەوام و کاریگەر کاردەکەین بۆ بەشداری پێکردنی بەرپرسانی بواری یاسایی و دادوەری لە خولەکانی راهێنان .

Ø    تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دابین دەکەین بۆ دادگاکان تاکو لە گەڵ دامەزراوە جیهانیەکان کاربکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی دادوەر و لێکۆڵەر و هەموو کارمەندانی بواری دەسەڵاتی دادوەری .

 

ئەو بابەتەمان لە گەڵ وڵاتی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و چەند ووڵاتێکی تر کە شارەزایی و ئەزموویان زۆرە ، باس کردووە و ئامادەین وەکو حکومەتی هەرێم بۆ چونەپێشەوە لە بەرنامەی پەرەپێدانی سیستەمی دادوەری هەماهەنگی بکەین لەگەڵ ئەم لایەنانە.

حەزدەکەم ئەو راستیە بەبیر هەموان بێنمەوە کە دادوەرەکان کۆڵەگەی سەرەکی سیستەمی دادوەریمانن ، وێڕای ئەوەی کەهەر لە دوای ڕاپەرینەوە لە بەغدا  دابڕابوین و پشتگوێ خرابوین ، هەوڵمان داوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاست و ڕاهێنانیان ،بەڵام سەرکەوتنێکی ئەوتۆمان بەدەست نەهێناوە ، ئەویش بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی پێویست و نەبوونی هاوبەش لەگەڵمان بۆ بە دەست هێنانی ئەو ئامانجە ، بۆیە دەمەوێ جەخت لەسەر ئەم راستیە بکەمەوە کە دەبێ دادوەرەکانمان لەراهێنان و فێربوون بەردەوام بن بۆپاراستنی ئاستیان و مسۆگەرکردنی بەرەو پێشچوونیان ، ئێستا حکومەتی هەرێم دەتوانێ دەستپێشخەری بکات لەم جۆرە بەرنامانە ، پێویستە دادوەرەکانمان بەشێوەیەکی شایستە رێزیان لێبگیرێت لەناو کۆمەڵگای خۆمان ، هەموولایەك دەزانین کە دادوەرەکانمان دەسەڵاتی یاسایی لە دەستورەوە وەر دەگرن ، بەڵام دەسەڵاتی مەعنەوی لە بێ لایەنی و کاریگەری و توانای پیشەیی خۆیان وەردەگرن.

 

ئێمەئاگادارین کەزۆر بەرنامە هەیە لە بەغدا ، بۆ دابینکردنی راهێنان و پەرەپێدانی توانای دادوەرەکان ، گرینگە کە ئیمەش بێبەش نەبین لەو هەوڵانە ، چونکە ئەو بەرنامانە لەگەڵ لایەنی نێودەوڵەتی و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەنجام دەدرێت دەبێ هەرێمی کوردستانیش وەك بەشێك لە عێراق بەشداربێت لە هەموو ئەو راهێنانە و پشتگوێ نەخرێت ، دەبێ دادوەران و شارەزایانی بواری دادوەری لە ئاستێکدا نەوەستن و بڵێن ئەمە دوا قۆناغی ئاستی فێربوونە ، نەخێر لە گەڵ گۆرانکاری و پێشکەوتنی ژیان پرۆسەی یاسا و شێوازی دادگایی کردن و رۆشنبیری یاسایی و دادوەری گۆرانی بە سەردادێت . جگە لەمانەش دەبێت لەقۆناغە جیاجیاکانی خوێندن ئەم بابەتە بایەخی تەواوی پێبدرێت بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتی لەناو کۆمەڵ . بۆیە بەپێویستی دەزانین کە دامەزراوەیەکی پەرەپێدانی توانای دادوەری دروست بکرێت ، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەیە بۆدابین کردنی هەموو جۆرە پشتگیریەك بۆ ئێوەی بەرێز.

بۆزیاتر چەسپاندنی دەسەڵاتی دادوەری لە رووی پراکتیکی ، پێویستە هەماهەنگی تەواو لەنێوان دەسەڵاتی دادوەری و دەزگا پەیوەندی دارەکانی حکومەتی هەرێم هەبێت ، وەك وەزارەتەکانی داد و ناو خۆ و کاروباری کۆمەڵایەتی و پەروەردە و خوێندنی باڵا و دامەزراوەکانی تر ، لایەنێکی تری گرینگ ، پەرەپێدانی کۆرسەکانی خوێندنی یاسایە لەزانکۆ و کۆلێژەکانی هەرێمی کوردستان ، کەلەگەڵ ئەم سەردەمە بگونجیت .

وێرای ئەمانەش دەبێ لە کۆلێژی یاسا گرینگی زۆر بەفێربوونی هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بدرێت ، ئەم هەوڵە دەبێتە هۆکارێك بۆ بەرزبونەوەی ئاستی ئەو کە سانەی لەم بوارەدا کاردەکەن ، جگە لە کۆلێژەکان دەبێ هەرلە قۆناغی ئامادەییەوە رۆشنبیری یاسایی بناسێبنن . بەداخەوە لەم رووەوە کارێکی ئەوتۆمان نەکردووە ، داوا لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکەم لە رووی دەوڵەمەند کردنی کۆرسەکانی خوێندن ئەم لایەنە گرینگە فەرامۆش نەکەن و بە پەلە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ یەکدا بکەن بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە.

هاو کاری و هەماهەنگی نێوان دام و دەزگا یاساییەکان ، لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ، بۆهۆشیار کردنەوەی تاك و ئاشناکردنیان بەمافە یاساییەکان ، هاندەرێکی باشە بۆکەم کردنەوەی تاوان و پێکەوە ژیان بە ئاسودەیی لە هەرێمی کوردستان . راگەیاندنیش بەشێوەیەکی گشتی دەتوانێ پاڵپشت و هاندەربێت لەپرۆسەی مسۆگەرکردنی ئەو ئامانجە.

ئەمرۆ لەبەرامبەر قۆناغێکی ناسك و مێژووی داین ، بۆ بیناکردنی دەزگاکانی کۆمەڵگه ی مەدەنی ، ئێمە لە دەسپێکی کاروانێکی دوورو درێژ داین ، بەڵام پابەند بوون و تێرروانینمان جدیە بۆسەرخستنی ئەم پرۆسەیە .

من ئەمرۆ زۆر خۆشحالم کەدەبینم پرۆسەی دروست کردن و بە هێز کردن و لێك جیاکردنەوەی دەسەڵا ت لە ماوەی ژیانی کورتی کابینەی پێنجەم دەچێتە قۆناغی نوێوە . بۆیە دووبارە پیرۆزبایی لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری و تەواوی دەسەڵاتی دادوەری لەهەرێمی کوردستان دەکەم و ئومێدەوارین بتوانین لە سایەی حکومی یاسا ئەرکی خۆتان بەو پەری شەفافیەتەوە بە ئەنجام بگەیەنن . هیوای سەرکەو تنتان بۆ دەخوازم . جارێکی تریش جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتێکی سەرەکیە بۆ ئێوەی بەرێز بۆبەدی هێنانی ئەو ئامانجە.

 

 

هەرشادو سەرکەو تووبن....بەرقەراربێت یاسا و سەروەری یاسا


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©