• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

((کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان و سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان))


17/02/2011
1585جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

 رێکەوتی 17/2/2011 ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە دیوانی ئەنجومەنی دادوەری کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ئەنجام دا ، کۆبوونەوەکە بۆمەبەستی گفتگۆ کردن لەسەر رەوشی کاری رۆژنامەگەری و چۆنیەتی جێبەجێ کردنی یاسای کاری رۆژنامەگەری لەلایەن دادگاکانی کوردستان بوو، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بۆزیاتر لێک نزیك بوونەوەی دادگاکان و رۆژنامەنووسان بوو کە لەهەموو روویەکەوە بەتێرو تەسەلی بیروڕا ئالوگۆرکرا ، لەخوارەوە کۆنووسی کۆبوونەوەکە دەخەینە روو:

 

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 17/2/2011 لەسەر پێشنیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە باڵەخانەی ئەنجومەنی دادوەری کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان ئەنجومەنی دادوەری بە سەرۆکایەتی بەرێز دادوەر(ئەحمەد عبدوڵڵا زبێر) سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ئامادەبوونی بەرێزان سەرۆکی هەریەك لەدادگاکانی تێهەڵچوونەوەی ناوچەکانی (هەولێر/دادوەر شاکر شریف) ،(سلێمانی/ دادوەر لەتیف عوسمان)، (دهۆك/ ج.س دادوەر ستار صوفی حامد) ،(کەرکوك/ گەرمیان لەسلێمانی دادوەر اکرم فرج) و ووتەبێژی فەرمی ئەنجوومەنی دادوەری (دادوەر عبدالباسط عبداللە فرهادی) و بەریوەبەری راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری  ، لەگەڵ سکرتێری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بەرێز(حامد محمد علی) و بەرێزان ئەندامی ئەنجومەنی رۆژنامەنووسان (جمال حسین ،شوان داودی ،انور حسین) و بەرێز (ئازاد حمد امین) سکرتێری لقی هەولێر و بەرێز (ئاسۆس هەردی/ رۆژنامەی ئاوێنە) بەرێز (سیروان رشید/رۆژنامەی رۆژنامە ) و بەرێز (ئاسۆس حمید /کەناڵی سپێدە) و بەرێز (فاروق علی /کەناڵی پەیام) و بەرێز (دلێر محمد شریف /رۆژنامەی رێگای کوردستان) ئەنجام درا بۆ گفتوگۆ کردن و گۆرینەوەی بیرو را سەبارەت بەو گیرو گرفتانە ی دووچاری رۆژنامە نوسان دەبێتەوە و پیادە کردنی یاسای کاری رۆژنامەنوسی ژمارە (35)و لەسەر ئەم خاڵانە کۆکۆکبون:-

1- یاسا سەروەرە و لە سەرهەموو کەسێك جێ بەجێ دەکرێ و راڤەی (حصانە ) بە راڤەی پێچەوانە بەکارنەیەت ،هەموو کەس لەبەر دەم یاسا یەکسانن بە پێ ی دەستور.

2- یاسای کاری رۆژنامەگەری ژمارە (35) لە لایەن دادگاکان بە وردی پەیرەو بکرێ .

3- لەهەر ناوچەیەکی تێهەڵچوونەوەی نوێنەری سەندیکای رۆژنامەنووسان دەستنیشان بکرێ بۆ هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی دادگاى تێهەڵچوونەوەی ئەو ناوچەیە.

4- لەکاتی پێراگەیاندنی هەر رۆژنامەنوسێك لە رێگای هەمان گۆڤار یا رۆژنامە کە بابەتی بڵاوکردۆتەوە پێراگەیاندنی ئەنجام بدرێ و لەماوەی یاسایی وەڵامی دادگای تایبەتمەند بدرێتەوە و سەندیکای رۆژنامەنووسانیش ئاگادار بکرێنەوە.

5- هەر رۆژنامەنووسێك پێراگەیاندنی یاسایی کرا دەبێ لە ماوەی یاسایی لەبەردەم دادگای تایبەتمەند ئامادە بێ و سەرپێچی نەکا هەتا دادگا ناچار نەبێ پەیرەوی مادەی (97) لەیاسای ( اصول المحاکمات الجزائیە) بکا.

6- لەکاتی دادگایی کردنی هەر رۆژنامەنوسێك و حکوم کردنی بەتاوانی (غرامە) دان پێویستە  رۆژنامەنوسەکە پابەندی بریاری دادگا بێ هەتا دادگا ناچار نەبێ  پەیرەوی مادەی (97) لەیاسای سزاکان (قانون العقوبات )بکا.

7- دادگاکان پەنا نەبەنە بەر دەرکردنی بڕیاری دەستگیر کردنی (امر قبض ) یا گرتنی (توقیف) ی ناپێویست لە تاوانەکانی سەرپێچی (مخالفە) و کەتن (جنح) بۆ هاووڵاتیان بەگشتی و بۆ رۆژنامەنووسان بە تایبەتی.

8- هەر تۆمەتبارێك کە سکاڵای لە دژی تۆمار بکرێ لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتێك دادگاکان لەسەندیکای رۆژنامەنوسان بپرسن کە ئەو کەسە رۆژنامەنوسە یان نا؟ و ئەگەر رۆژنامەنووس بوو سەندیکا ئاگادار دەبێتەوە ودەبێت وەڵامی دادگا بداتەوە بەزووترین کات و لەماوەی یاسایی.

9- کێشەی تایبەت بە رۆژنامەنوسان لە دادگاکانی سزایی و شارستانیەکان پەلە لە یەکلاکردنەوەیان بکرێ .

10- لەکاتی بوونی دوو دەقی یاسایی سەبارەت بەهەر کێشەیەك بە تایبەتی لە سکاڵاکانی دژ بە رۆژنامەنوسان کام دەقی لە بەر ژەوەندی رۆژنامەنوسە ئەو پیادە بکرێ (قانون الاصلح للمتهم) .

 

 

      بەم شیوە یە کۆبونەوەکە کۆتایی هات و کۆنوس واژوو کرا.

 

 

 

 

بەرێز                                                                       دادوەر

حامد محمد عەلی                                                         ئەحمەد عبدوڵڵا زبێر

سکر تێری سەندیکای رۆژنامەنووسان                                   سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری

بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©