ئه‌مڕۆ 30/4/2025 به كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی
كوردستان به‌ڕێوه چوو.
به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی جێگرانی سه‌رۆك و سه‌رۆكی دادگاكانی
تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك/گه‌رمیان و سه‌رۆكی داوكاری
گشتی هه‌رێم به وه‌كاله‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی
كوردستان به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به كاره‌كانی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادگای پێداچوونه‌وه‌و گشت دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان
خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و بڕیاری پێویستیان له‌سه‌ر درا.