له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا
له هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی رایگه‌یاند كه به‌ریتانیا و
هه‌رێمی كوردستان له زۆر بواردا چوارچێوه‌ی كاری هاوبه‌ش و به‌رژه‌ه‌ندی هاوبه‌شیان
هه‌یه.
ئه‌مڕۆ 8\5\2025 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان له نووسینگه‌ی خۆی له
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی پێشوازی كرد له ئه‌ندرۆ بیزلی كۆنسوڵی نوێی گشتی به‌ریتانیا
له هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا كۆنسوڵی نوێی به‌ریتانیا له
هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی كرد بۆ پێشوازی كردنی و
رایگه‌یاند به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی له‌مێژینه‌یان هه‌یه و
ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی له به‌رده‌وامیی كاری هاوبه‌ش به تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی یاسایی
و دادگاكان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها ئه‌ندرۆ
بیزلی دووپاتی كرده‌وه كه زۆر بابه‌تی هاوبه‌ش هه‌ن كه جێی بایه‌خی هه‌ردولان
به تایبه‌ت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تاوانه رێكخراوه‌ییه‌كان و بازرگانیكردن
به مرۆڤ و كۆنترۆڵكردن و توندوتوڵكردنی سنوره‌كانه بۆ رێگری له پرسی قاچاخچێتی
و بازرگانی كردن به مرۆڤ كه ئێستا كێشه‌و گرفتی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م وڵاتانی
ئه‌وروپی و له‌وانه‌ش به‌ریتانیا. كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی
له به‌هێزكردنی یاسا و رێكاره یاساییه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و
تاوانانه له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی
ده‌ربڕی و رایگه‌یاند ئیداره‌دانی ئه‌و دۆسیه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌كدایه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
وێڕای به‌خێرهێنانی كۆنسوڵی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند هه‌رێمی
كوردستان و به‌ریتانیا چوارچێوه‌ی كاری هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له‌گه‌ڵ تیمی یاسایی له كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا
په‌یوه‌ندیی نزیك و به‌هێزیان هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌م بابه‌تانه‌ی كه جێی بایه‌خی
هه‌ردولان وه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پرسی تاوانه رێكخراوه‌ییه‌كان و
بازرگانی كردن به مرۆڤ و رێكاره یاساییه‌كانی رێگریكردن له‌و تاوانانه. سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌ن و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رده‌وامی
هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا ده‌ربڕی و ته‌ئكیدی كرده‌وه
روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه كه هیچ سنورێك ناناسن ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه و
پێویسته چوارچێوه‌ی كاری هاوبه‌ش له‌و باره‌یه‌وه به‌رفراوانتر بكرێت چونكه له
كۆتاییدا ئامانجی هه‌موولایه‌ك جێبه‌جێ كردنی یاسا و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه.