ژمارەیەکی نوێی پەرتووکی (بڕیارە هەڵبژێردراوەکانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان) چاپکرا
ژمارەیەکی نوێی پەرتووکی (بڕیارە هەڵبژێردراوەکانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان) کە ژمارەیەک بڕیارەکانی ساڵی 2024ی دادگای پێداچوونەوەن، چاپکرا.
پەرتووکی ئەمجارەش لە دوو بەرگ پێکهاتووەو هەشتسەد بڕیاری هەڵبژێردراوی دەستە جیاجیاکانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە خۆ دەگرێت و لە پەرتووکخانەی دادگاکانی تێهەلچوونەوەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک-گەرمیان و هەروەها پەرتوکخانە یاساییەکانی دیکەی هەرێم، بەردەست دەبێت.