ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له عزه‌دین خه‌لیل، به‌رپرسی به‌رنامه‌ی پاڵپشتی دادوه‌ریی و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ر به كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان.
له دانیشتنێكدا هه‌ردوولا باسی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیی نێوانیان به‌تایبه‌ت له چوارچێوه یاساییه‌كان كرد. پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تاوانه رێكخراوه‌كان و بازرگانی كردن به مرۆڤ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه بوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی به‌رنامه‌ی پاڵپشتی دادوه‌ریی و به‌ره‌نگاربوونه‌ی تیرۆر رایگه‌یاند به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی یاسایی و دادوه‌رییان دامه‌زراندووه كه ئامانجه‌كه‌ی هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانیانه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داوای له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی كرد بۆ به‌شداربوون له‌و سه‌نته‌ره و هه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له بابه‌ت و ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی تیرۆر و تاوانی رێكخراو و چه‌ندین پرسی دیكه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی خۆشحاڵی خۆی به‌م هه‌نگاوه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی فیدراڵی به‌رده‌وامه‌و راشیگه‌یاند ئاماده‌ی هه‌مووهاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی یاسایی و دادوه‌ریی كه بێگومان ئامانج لێی جێبه‌جێ كردنی یاسا‌و به‌دواداچوون بۆ به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران و به‌هێزكردنی سه‌روه‌ریی یاسایه.