له 16/1 ساڵرۆژی دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی و سه‌روه‌ریی یاسا بناغه‌و كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی بنیاتنانی دیموكراسی و پێشكهوتنهكانه.
ئه‌مڕۆ 16/1/2026 ساڵرۆژی دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه. له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی رایگه‌یاند دوای راپه‌ڕین و دامه‌زراندنی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له 16/1/1993 تا به ئه‌مڕۆ، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ رۆڵی گرنگی هه‌بووه له پاراستنی مافی هاووڵاتیان و به‌رپابوونی دادپه‌روه‌ریی و به‌هێزبوونی دیموكراسی و ئازادییه‌كان.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
له ساڵرۆژی دادوه‌رییدا سڵاوێكی گه‌رم ده‌نێرین بۆ گشت دادوه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان كه رۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌بووه له به‌هێزكردن و پێشخستنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دادگاكان و سه‌روه‌ریی یاسا له هه‌رێمی كوردستان. بێگومان دوای راپه‌ڕین له هه‌رێمی كوردستان قۆناغه‌كانی گه‌یشتن به‌م رۆژه قۆناغی سه‌خت بوون هه‌ر له دامه‌زراندنی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم له 16/1/1993 تا به ئه‌مڕۆ كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه جیاكراوه‌ته‌وه و رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له پاراستنی مافی هاووڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و به‌هێزكردنی دیموكراسی و ئازادییه‌كان و له ئه‌نجامیشدا به‌هێزكردنی متمانه‌ی نێوان هاووڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دادگاكان.
سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی و سه‌روه‌ریی یاسا بناغه‌و كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی بنیاتنانی دیموكراسی و ده‌وڵه‌ت و پێشكهوتنهكانه. هه‌روه‌ها هۆكاری سه‌ره‌كی دابینكردنی دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیه له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به بێ جیاوازی. هه‌ر ئه‌م سهربهخۆییهشه كه ژینگه‌یه‌كی وا ده‌خولقێنێت كه هاووڵاتی متمانه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دادگاكان به‌هێز بێت بۆ داواكردنی مافه‌كانی خۆی كه ئه‌مه‌ش بناغه‌ی ده‌وڵه‌ته دیموكراسی و شارستانیهكانه. وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه شارێی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی ده‌وڵه‌ت، رێزگرتن له سه‌روه‌ریی یاسا و دادگاكانه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا دوور له ململانێ و ناكۆكیه‌كان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و گشت داموده‌زگاكانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بین له‌و رێچكهیهو به‌هێزكردنی یاساسهروهریی و دادپه‌روه‌ریی و گه‌ره‌نتی كردنی متمانه‌ی هاووڵاتیان به یاسا و دادگاكان، گه‌وره‌ترین هاندهرو پاڵپشتمانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له خزمه‌تكردن به هاووڵاتیان و نیشتمانه‌كه‌مان به‌رده‌وام بین.
له كۆتاییدا رێز‌و سڵاو بۆ گیانی ئه‌و دادوه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و گشت ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی دادوه‌ریی ده‌نێرین كه له‌رێگه‌ی به‌هێزكردنی سه‌روه‌ریی یاسا و دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان گیانیان به‌خت كردووه.
دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان
16/1/2026