سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی
كوردستان هێرشه درۆنیه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان سه‌ركۆنه ده‌كات و راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م هێرشه به ئامانجگرتنی ته‌واوی
خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی
كوردستان به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشی درۆنی بۆ
سه‌ر ماڵی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌ركۆنه ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به توندی سه‌ركۆنه‌ی به ئامانجگرتنی ماڵی
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م و ئه‌مه وه‌ك به
ئامانجگرتنی ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشه و بۆ تێكدانی ئاسایش و
سه‌قامگیری و ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانییه‌ی له هه‌رێم هه‌یه.
هه‌رێمی
كوردستان به‌شێك نیه له‌و شه‌ڕه‌ی كه ئێستا ده‌كرێت و هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی
گرنگی به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه كه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان رۆڵێكی گه‌وره‌ی له به‌دیهێنانی هه‌یه ئه‌ویش به شایه‌تی ته‌واوی لایه‌ن
و پێكهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه. داواكارین له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به
زووترین كات به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و
تاوانبارانه و لێپێچینه‌وه‌و راده‌ستكردنیان بۆ دادگا و به‌سزاگه‌یاندنیان به
پێی یاسا.
دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی
كوردستان
28/3/2026