له رۆژانی 21/6/2026 تاكو 27/6/2027 شاندێكی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی
و وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌ریتانیایان كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك
دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانی رێكخراو و
بازرگانی كردن به مرۆڤ كۆبوونه‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌دا، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و وه‌زاره‌تی داد كه له
ژماره‌یه‌ك دادوه‌ریی دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك و
راوێژكار پێكهاتبوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك داموده‌زگا یاسایی و كۆچ و كۆچبه‌ران و
تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانی رێكخراو و بازرگانی كردن به مرۆڤ كۆبوونه‌وه.
له دانیشتنه‌كاندا هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی
هاوبه‌ش له‌نێوان داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ئه‌و جۆره تاوانانه و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زمون و هاوكاریی به‌ریتانیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ئه‌و تاوانانه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه
كرایه‌وه.