ئه‌مڕۆ 6/7/2026 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌نكاره‌كان.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ره‌شنووسی یاسای ناوبژیوانی
نێوده‌ڵه‌تی (قانون تحكیم دولی) كرا له هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی
هه‌ردوو لقی (یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بیی بۆ ته‌حكیم) له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌نكاره‌كان گوتی پێشتریش یه‌كێتیه‌كه‌یان
ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان پێشكه‌ش كردبوو به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه
پرۆژه‌كه راگیرا‌و ئێستا پلانیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و داموده‌زگا
په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم پرۆژه‌ی ره‌شنووسه‌كه ئاماده بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی باسی گرنگیی كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی
(یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بیی بۆ ته‌حكیم) له هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماده‌یی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی و سه‌رخستنی پرۆژه‌كه دووپات
كرده‌وه.